Skip to main content

تەرمی پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە هەولێر دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە هەولێر دۆزرایەوە
posted onJune 28, 2026
nocomment

​رۆژی شەممە، تەرمی «سۆران محەمەدزادە»، پێشمەرگە و ئەندامی ڕێکخستنە نهێنییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە.

​بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر ٥ی ئێوارە دوای ئاگادارکردنەوەیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە. بەوتەی کەسێکی نزیک لە ناوبراو، چەند ڕۆژێک بەسەر گیانلەدەستدانی سۆران محەمەدزادەدا تێپەڕ دەبێت.

​سەرچاوەیەک لە پارتی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاندووە، پێدەچێت ناوبراو لەلایەن تیمێکی چەند کەسییەوە بە چەقۆ کوژرابێت، هەرچەندە هێشتا ئەم زانیارییە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
​لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە ئەمنییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی وردەکاری و هۆکاری ڕووداوەکە دەستیان پێکردووە.

بەرپرسانی پارتی ئازادیی کوردستان بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی ناوبراوەوە، گومان دەکەن تیرۆرەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئەنجام درابێت.