Skip to main content

جەندرمەی تورک دوو هاونیشتمانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر دەکەن و زۆریان ئەشکەنجە کردوون

جەندرمەی تورک دوو هاونیشتمانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر دەکەن و زۆریان ئەشکەنجە کردوون
posted onJune 28, 2026
nocomment

رۆژی 15ی ئایاری 2026 هێزەکانی جەندرمە دوو هاونیشتمانیبە ناوەکانی (رەسوول بیماری) تەمەن 48 ساڵ و (سەڵاحبیماری) تەمەن 39 ساڵیان لە شەمزینان لە پارێزگایجۆلەمێرگی باکووری کوردستان دەستگیرکرد. 

موحەڕەم تەکین، سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی کاسبکاران وپیشەوەرانی جۆلەمێرگ گوتی:"بەداخەوە کە ئەو دوو کەسە بە تووندی ئەشکەنجە دراون.بێگومان پارێزەر و یەکێتیی سەندیکای پارێزەران چاودێرییدۆسیەکە دەکەن. ئەو دوو کەسە لە شەمدینلی لەلایەنجەندرمەوە دەستگیرکراون".

موحەڕەم تەکین رایگەیاند، ئەو دوو کەسە گوێزراونەتەوەگرتووخانەی جۆلەمێرگ و گوتی: "قسە لەسەر ئەوە هەیە کەلە شوێنی دەستگیرکردن و لە گرتووخانەیشدا ئەشکەنجەدراون، بە جۆرێک لەگەڵ لێدان ددانیان شکاوە. پارێزەر چووە ورووبەڕوو قسەی لەگەڵ کردوون. دوای ئەوەی ئەو دوو کەسەبە پارێزەرەکەیان گوتووە کە ئەشکەنجە دراون، ئینجا بابەتەکەبووە رۆژەڤ و بڵاوبووەوە".  

دیندار کۆچ کە پارێزەری دۆسیەی ئەو دوو هاونیشتمانییەی رۆژهەڵاتی کوردستانە ،رووبەڕوو ئەو دوو هاونیشتمانییەی بینیوە و بە رووداوی گوت:"ئەو دوو کەسە شوانن و ویستوویانە لە رێگەی دەروازەیسنووریی ئەسەندەرە (لەنێوان رۆژهەڵات و باکووریکوردستان) خۆیان بگەیەننە هەکاری (جۆلەمێرگ) بۆ شوانی.ئەمە لەکاتێکدایە، ئێستا لەو دەروازەیەوە هاتووچۆ وەستاوە.ئەو دوو کەسە ویستوویانە بە قاچاخ بپەڕنەوە".

دیندار کۆچ گوتی: "زانیاریمان بەدەست گەیشت سەبارەت بەئەشکەنجەدانی ئەو دوو کەسە، بەتایبەتی لەکاتێکدا هێزەکانیئاسایش کە قەدەخەیە بڕۆنە نێو گرتووخانە، بەسەر ئەو دووکەسەیان داداوە و لە ژوورەکانیان دەریانهێناون".

هەر بە گوتەی پارێزەر دیندار کۆچ، سەڵاح بیماری لەرۆژهەڵاتی کوردستان لە مارکێت کاری کردووە، بەڵاممووچەکەی بەشی بژێوی نەکردووە. دوای ئەوەی داوای لەخاوەن مارکێتەکە کردووە مووچەی بۆ زیاد بکات وداواکارییەکەی رەتکراوەتەوە، بڕیاری داوە لەگەڵ رەسوولبچێتە جۆلەمێرگ و لەوێ شوانی بکەن. 

پارێزەرەکەیان رایگەیاند، رەسوول ئامۆزای سەڵاحە و پێشتر لەباکووری کوردستان سێ ساڵ شوان بووە و دەڵێ: "ئەوانپەیوەندییان بە کۆڵبەرییەوە نییە و شوانن".

لەبارەی چۆنیەتیی دەستگیرکردنیان، دیندار کۆچ گوتی: "کاتێک ئەوان رۆژی 15ی ئایاری 2026 لە سنوور دەرچوون، سەرەتاهێزەکانی سنووریی تورکیا تەقەیان لێکردوون. دواتر درۆنیانبۆ هەڵساندن و دەستگیریان کردوون. دواتر جەندرمە چووەتەئەوێ و ئەو دوو کەسەی بە موختار نیشان داوە و پرسیویەتی:تۆ ئەمانە دەناسیت؟ موختار گوتوویەتی: رەسوول دەناسم ولێرە شوانی کردووە. بنکەی هێزە سنوورییەکان نانیان بەو دووهاونیشتمانییە داوە، بەڵام دواتر جەندرمە بردوویانن. لە کاژێر12ی نیوەڕۆوە هەتا چواری ئێوارە ئەشکەنجەیان دراوە".