Skip to main content

ئەمریکا بەندەر عەباسی بۆردوومان کرد

ئەمریکا بەندەر عەباسی بۆردوومان کرد
posted onMay 29, 2026
nocomment

ئەمریکا وێستگەیەکی درۆنی لە نزیک بەندەر عەباس بۆردوومان دەکات و سوپای پاسدارانیش بە مووشەک وەڵامی بنکەیەکی ئاسمانیی واشنتن دەداتەوە، ئەمەش دوای تێکشکاندنی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوی تاران لەنێو گەرووی هورمز دێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێران چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئاراستەی کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا و کەشتییەکی بازرگانی لەنێو گەرووی هورمز کرد، بەڵام سیستەمە بەرگرییەکان هەموویانیان تێکشکاند.

بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا بە ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ڕاگەیاند، هێزەکانمان بۆ پاراستنی کەشتیوانی، وێستگەیەکی کۆنترۆڵی درۆنییان لەنێو شاری بەندەرعەباس بۆردوومان کرد پێش ئەوەی پێنجەمین درۆنی بۆمبڕێژکراو بەرەو ئامانجەکەی هەڵبدات.

سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کرد، لە وەڵامی هێرشەکەی سەر بەندەرعەباس، بنکەیەکی ئاسمانیی ئەمریکایان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج کە پێیان وایە سەرچاوەی فڕینی فڕۆکە هێرشبەرە ئەمریکییەکان بووە.