Skip to main content

زیادبوونى دیاردەى بەکرێدانى ڕەحمى ژنان لە ئێران

مریەم: دوو جاران منداڵم بۆ خەڵکى هێناوەتە دونیا و ئامادەم بەردەوام بەم لەم کارە.
کرێى منداڵدانی ژنێک بۆ منداڵێک ٢٥ بۆ ٤٠ میلیۆن تمەنە
posted onMay 19, 2018
nocomment

 

ئەوڕۆ ژن و مێردەکان چەندین دەرمان دەخۆن و دەیان دکتۆر و نۆرینگە تاقى دەکەنەوە بە هیواى ئەوەى گریانى کۆرپەیەک و پێکەنینى منداڵێک لە ماڵەکەیاندا دروست بێت.

 

کاتێک کە هەموو هەوڵەکان بۆ منداڵبوون شکەست دەهێنن، ئیتر ڕێگە نایاساییەکان دێنە گۆڕێ کە یەکێک لەوانە بەکرێدانى منداڵدانی ژنانە بۆ ئاوسبوون و دروستکردنى منداڵ و دواتر دانى بەو ژن و پیاوەى کە بە کرێى گرتووە. لەوەها بارودۆخێکدا ژنانێک هەن کە لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەیەک کە بەشی زۆری کاتەکان لە نێوان ٢٥ بۆ ٤٠ میلیۆن تمەنە، ٩ مانگ منداڵێک لە منداڵدانیان ڕادەگرن کە هی ئەوان نییە.

لە ئیراندا بە هۆکاری ئەوەی یاسایەک بۆ ئەو پرسە نییە، ئەو کارە بووەتە دیاردە و قەیرانى لێوە دروست بووە. لە ڕوانگەی یاساییەوە منداڵ هی کەسیکە کە لە تۆوى (سپێرم) ئەو دروست بووبێ. ئەفشین عەبدوڵانژاد پاریزەری دادگا دەڵێ: نەخۆشخانەکان بەڵگەی خاوەنداریی منداڵ بە کەسێک دەدەن کە منداڵەکە لە منداڵدانى ئەو دایکە و تۆوى مێردەکەى دروست بووبێت و لێرەدا تێکگیرانێک دروست دەبێ، منداڵ لە داوێنی کەسێک بەردەبێتەوە کە هێلکە و تۆوەکەى هی خۆى و میردەکەى نین و لە راستیدا هەردوکیان لێی بیگانەن.

سارا یەکیک لەو ژنانەیە کە لەم بارەوە دەڵێ من و مریەمى هاوڕێم هەردووکمان ئەو کارە دەکەین، ئەگەر ژنێک هەبێت و منداڵى نەبێت ئێمە ئامادەین هێلەکەکەى و تۆوى پیاوەکەى لە نێو ڕەحمى خۆمان بکەینە کۆرپەلە و نۆ مانگ پەروەردەى بکەین و کە زیان، منداڵەکەیان بدەینەوە.

مریەم باسی خۆی دەکات و دەڵێ تا ئیستا دووجار ئەو کارەی کردووە و کڕیارەکان لێی ڕازین. مریەم دەڵێ: وێڕای ئەوەی کە دەزانم بۆ ژنێک کە تازە شووى کردووە و منداڵى نابێت، دەزانم نیگەران دەبێت لە سەداسەدى منداڵەکەى، بەڵام بۆ شاردنەوەی دەزانم چ بکەم و کڕیاڕی خۆشم دڵنیا دەکەمەوە لەو ماوەدا مێردەکەم لێم نیزیک ناکەوێتەوە.

عەبدوڵا نژاد، ئاماژەکردن بەوەی کە تۆمارکردنی ئەو حاڵەتانە نایاساییە، بەڵام سوودوەرگرتن لە منداڵدانی جێگرەوە نایاسایی نییە و بۆ ڕێکخستنی ئەو بابەتە تووشی کیشە دەبین و هەر ئەو بابەتەش خەساری گەورە لە کەسەکان دەدات. ئەو پارێزەرەی دادگا دەڵێ تا ئێستا ڕوانگەی کۆمەڵگەی ئێمە بەرەو ئاقاریک نەڕۆیشتووە کە ئەو پرسە بە سانایی وەرگرێ، بۆی هەیە خێزانیک سەرەتا ئەو حاڵەتە قەبوڵ بکات، بەڵام لە نیوەی ڕێگەدا ئەو دایکەی منداڵەکەی هەڵگرتووە منداڵەکە لەبار ببات. بابەتێکی دیکە ناسنامەیە و لەبەر ئەوەی کە دایکێک کە ئەو منداڵەی هەڵگرتووە ناتوانێ پیوەندییەکی سۆزدارى و ساغڵەمی لەگەڵ دروست بکات لە کۆتاییدا بە هاتنی نێوی ئەو منداڵە بۆ نیو پێناسەکەی بارێکی دەروونى ناخۆشی هەبێت.

هەروەها ئەو پاریزەرە باسی لەوەش کرد کە گریمانەی ئەوە هەیە کۆمەڵێک کێشە لە لایەن ژنی منداڵەهەڵگرەوە دروست بێت. لە بازاڕێکدا کە بۆ منداڵدانی ژن جێگرەوە هەیە، دەڵاڵەکانى بازاڕ زیاتر لە دوو بنەماڵەى سەوداگەر سوود لە سەوداکەیان وەردەگرن و پشکێکی بچووکیش بەر بنەماڵەکە دەکەوێت.