Skip to main content

"خەڵاتی قەڵەمی هەژار" لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت

سنە
posted onApril 23, 2025
nocomment

یەکەمین خولی کێبڕکێی "خەڵاتی قەڵەمی هەژار" لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت و خەڵاتەکە بەو نووسەر و توێژەرانە دەدرێت کەوا لە بواری پرس و توێژینەوە کوردییەکاندا، چالاکی دەکەن.

فەرید نەقشبەندی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خەڵاتی مامۆستا هەژار، دەڵێت: لەبەر ئەوەی خێزانی مامۆستا هەژار داهاتی هەموو بەرهەمەکانی ئەویان پێشکەش بە زانکۆی کوردستان لە سنە کردووە، زانکۆی کوردستانیش وەک ڕێزگرتن بۆ ئەوە خەڵاتی قەڵەمی مامۆستا هەژاری دامەزراند.

نەجمەدین جەباری، بەرپرسی بەشی توێژینەوەی خەڵاتی هەژار، دەڵێت: نزیکەی هەزار بەرهەم بە دەستمان گەیشتووە.

بەشی زۆری ئەو بەرهەمەکان لە ڕۆژهەڵات، باشوور و باکووری کوردستان و هەروەها هەندێکیان لە وڵاتانی ئەورووپایی، ئوسترالیا و ئەمریکا و کاناداوە گەیشتوونەتە سکرتاریەتی خەڵاتی مامۆستا هەژار.

بەگوتەی نەجمەدین جەباری، ناوبژیوانەکانی کێبڕکێیەکە لە قۆناخی یەکەمدا ٣٠٪ بەرهەمەکانیان ڕەت کردووەتەوە، چونکە پێیان وابووە ئاستیان نزمە، لە قۆناخی دوویەمیشدا بەشێکی دیکەی بەرهەمەکان لادەدرێن.

ڕێوڕەسمەکانی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە ڕۆژانی 28 و 29 مانگی 5ی ساڵی 2025 بەڕێوەدەچێت.