Skip to main content

بریندارێکی منداڵی تەقینەوەکەی سەڵماس گیانی لەدەستدا

سەڵماس
ئەو ماڵەی تەقینەوەکە تێیدا روویداوە
posted onFebruary 13, 2025
nocomment

منداڵێکی برینداری تەقینەوەکەی رۆژی چوارشەممەی شاری سەڵماس گیانی لەدەستدا و بەمجۆرە ژمارەی کوژراوانی ئەو رووداوە بوونە دوو کەس. تەقینەوەکە بەهۆی دروستکردنی یاری ئاگرینی دەستکردەوە بووە.

لەو تەقینەوەیەدا ٥ کەس بریندار بوون، دوویان منداڵ بوون هەموویان ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی سەڵماس بوون، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان کە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بوو، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

رۆژی ٢٤ی رێبەندانی ١٤٠٣ لە کاتی تەقینەوەکە ژنێکی تەمەن ٤٤ ساڵ دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

تەقینەوەکە لە بینایەکی سێ نهۆم لە گەڕەکی تازەشاری سەڵماس، سەر بە پارێزگای ورمێ روویداوە و لەو خانوویە یاری ئاگرینی دەستساز بۆ شەوی چوارشەممەسووری دروستکراوە.

هەموو ساڵێک لەگەڵ نزیکبوونەوە لە نەورۆز دەیان کەس لەکاتی دروستکردنی یاری ئاگرین یان لە کاتی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینە دەستسازە ناستاندارەکان گیان لەدەست دەدەن یان بریندار دەبن.