Skip to main content

حكوومەت هیچ كات لە بەرژەوەندیی جوتیاراندا نییە

حكوومەت هیچ كات لە بەرژەوەندیی جوتیاراندا نییە
AvaToday caption
ناڕازی بوونی جووتیارانی کرماشان و ئیلام لە هەمبەر نرخی دانەوێڵە
posted onMay 18, 2023
nocomment

لە ناوچەکانی گەرمێنی هەر دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە و جوتیاران لەو نرخەی حکومەت بۆ وەرگرتنی گەنم دیاریکردووە؛ ناڕازین.
جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، حکومەت پابەندی ئەو نرخە نەبووە کە پەرلەمان دیاری کردووە و بەمەش دیاردەی بە قاچاخ برنی گەنم بۆ دەرەوەی وڵات سەرهەڵدەدات.
لەئێستادا دروێنەی گەنم لە شارەکانی قەسری شیرن، سەرپێڵی زەهاو و گێڵان غەرب، لە پارێزگای کرماشان دەستی پێکردووە و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگاکەش دەڵێت، حکومەت بڕیاری داوە ئەمساڵ ٦٥٠ هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی کرماشان وەربگرێت.
ئەو نرخەی لێژنەی دیاری کردنی نرخەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران بۆ کیلۆیەک گەنم دیاریکردووە ١٥ هەزار تمەنە، ئەوەش ناڕەزایی جووتیارانی لێکەوتووەتەوە، هەروەها لێژنەی کشتوکاڵیی پەرلەمانی هێناوەتە دەنگ و سەرۆکی لێژنەکە دەڵێت، لێژنەکەمان بۆ کیلۆیەک گەنم ١٧ هەزار تمەنی دیاری کردووە، بەڵام حکومەت نرخێکی دیاری کردووە، کە لە  بەرژەوەندیی جووتیاراندا نییە.