Skip to main content

لە هێرشەکەى ئیسرائیل ١٢ ئەندامى سوپاى پاسداران کوژران

لە هێرشەکەى ئیسرائیل ١٢ ئەندامى سوپاى پاسداران کوژران
posted onJanuary 22, 2019
nocomment

 

دیدەبانى مافى مرۆڤ لە سوریە کە بنکە سەرەکییەکەى لە لەندەنە، سەبارەت بە هێرشەکەى شەوى شەممە و یەکشەممەى ئیسرائیل بۆ سەر بارەگا و ئەنبارەکانى سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى و حیزبوڵاى لوبنان، بڵاوى کردەوە کە ١٢ ئەندامى سوپاى پاسداران لە هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر سوریە کوژران.

ڕامى عەبدولڕەحمان سەرۆکى دیدەبانى مافى مرۆڤ لە سوریە گوتوویەتى کە ژمارەى کوژراوانى هێرشەکانى ئەو دوو شەوەى ئیسرائیل لە سوریە بریتین لە ١٥ هاووڵاتى بیانى (غەیرە سورى) و ٦ سەربازى سوری و ١٢ ئەندامى سوپاى پاسداران و بە قسەى ڕامى "تا ئێستا ژمارەى کوژراوەکان ٢١ کەسە".

سوپاى ئیسرائیل دوو شەممە ڕایگەیاند کە بنکەکانى سوپاى قودسی سوپاى پاسدارانیان لە سوریە بۆمباران کردووە و لە لایەنکى تریشەوە سوریا مووشەکێکى زەمین بە زەمینی بە بەرزاییەکانى جۆلانەوە ناوە.