AvaToday caption
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەمیر پێغامی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ و دوورخراو بۆ بەندیخانەی کرمان، پاش چوارساڵ ئازاد کرا.
تۆمەتی وەپاڵدراوی ، ئەمیر پێغام، هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بوو کە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ٩٦ى هەتاوى، لەلایەن دادگای چەکداری ورمێ، حوکمی ٤ ساڵ زیندانیکردن و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی کرمان بە سەردا سەپا.
هەرلە زیندانیش، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەزبەری ساڵی ٩٨ی هەتاوی، بەرامبەر هەڵسوکەوتی خراپى بەڕێوەبەری بەندیخانەی کرمان و بەدوادانەچوون بۆ داوا ڕەواکانى، مانی لە خواردن گرت.