Skip to main content

سەرفیروزئاوای کرماشان بە قەست پشتگوێ خراوە

سەرفیروزئاوای کرماشان بە قەست پشتگوێ خراوە
AvaToday caption
posted onApril 25, 2021
nocomment

سەرفیروزئاوای کرماشان کە گەورەترین بەخشی کرماشانە و لە سێ شارەدێى عوسمانوەند، جەلالوەند و سەرفیرووزئاوا پێک دێت و زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس حەشیمەتیەتى، لە لایەن ناوەندی پارێزگاکەوە هیچ خزمەتگوزاییەکی بۆ دابین نەکراوە و لەو ناوچەیە هیچ نیشانەیەک لە ئاوەدانی نابیندرێ و وەک یەکێک لە هەژارترین ناوچەکانی ئێران دێتە هەژمار.

 

نەبوونی ژێرخانی ئابووری و شوێنی نیشتەجێ‌بوونی پارێزراو، نەبوونی بنکەی تەندروستیی و پێداویستیی پزیشکیی و بێکاری لە سەرەکی‌ترین هۆکارەکانی هەژاریی و چارەڕەشی ئەو ناوچەیەن، جگە لەوانەش کێشە و گرفتەکانی ڕێگاوبان، نەبوونی شوێنی پەروەردەی شیاو و نەبوونی هێڵی تەلەفۆن، بەشێکی دیکە لە هۆکارکانی هەژاریی ئەو ناوچەیەن.

بەخشی فیڕووزئاوا لە تەنیشت شاری کرماشان هەڵکەوتووە کە هەژاریی ئەو ناوچەیە بووەتە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی ڕوو لە نێو شاری کرماشان بکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دانیشتوان ئەو ناوچەیە و زۆربوونی پەراوێزنشینی لە کرماشان.