بڕیارى دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد به شوناسی "فەرزاد سامانی" و "ساکار عەینی" خەڵکی پارێزگای مەهاباد بۆ جاری چوارەم لە لایەن دادگا، دەرچوو.
فاروق سامانی، برای فەرزاد سامانی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە بیست و یەکەمی خاکەلێوە، پاش بەدواداچوونی بنەماڵەمان بۆ دادگای ئینقلابی مەهاباد ئاگادار بوومەوە کە قەراری دەستبەسەر کردنی برام فەرزاد و دیلکراوی تر ساکار عەینی بۆ جاری چوارەم دووبارە بووەتەوە، زیاتر لە نەوەد ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان تێدەپەڕێت و دووبارە کردنی دەستبەسەرکردنیان تەنیا و تەنیا مانای گوشار و ئەشکەنجەی زیاتر بۆ ئیعتراف گرتنی زۆرە ملییە.
برای سامان گوتی: ئێمە بڕیارمان داوە لە دژی لێپرسینەری لقی سێ و دادوەری دادگای ئینقلابی مەهاباد به هۆی ئەشکەنجه دانی درێژخایەن و هەڵسوکەوتی نایاسایی سکاڵا تۆمار بکەین. ڕۆژی شەممە بیستی بەفرانبار، فەرزاد سامانی لەگەڵ سوهەیب بادروج لە داخلیی زانکۆی خارەزمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر بوون.
ئەم خوێندکاری کارناسی باڵا کۆمەڵناسیی پاش دەستبەسەر بوونی لەمەڕ پرسینەوە گوازراتەوە بۆ بەندیخانەی ئیتڵاعاتی سپای ورمێ.
ڕۆژی شەممە بیستی بەفرانباریش، ساکار عەینی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە سەر به ئیتڵاعاتی سپای تاران دەستبەسەر کرا. ساکار عەینی، دەرچووی بەشی شارسازی زانکوی ورمێیە. تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر بوونی سامان و ساکار نادیارە.