Skip to main content

خاکی ئێران بەرەو مردن دەچێ

خاکی ئێران بەرەو مردن دەچێ
ساڵانە ٢ میلیار تۆن خاکی ئێران تووشی ڕۆچوون دەبێ
posted onDecember 5, 2018
nocomment

 

سەرۆکی دامەزراوەی قەڵەمی ئێران دەڵێ هەر ساڵ لە ئێران ٢ میلیار تۆن خاک بەرامبەر لەگەڵ ٥٦ میلیار دۆلار لە نێو دەچێ

 

بە گووتەی مەنوچێهر گورجی ئێران بە پانتای ١٦٥ ملیۆن دۆنم لە ناوچەیەکی وشکدا هەڵکەوتووە و لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی لەگەڵ کەمایەسییەکی زۆری خاکی باش بەرەوڕوویە. مانگی گوڵانی ساڵی ٩٦ سەعید موتەسەدی جێگری ژینگەی ئینسانی لە ڕیکخڕاوی پاراستنی ژینگەی ئێران گووتبووی ساڵانە وڵاتی ئێران ١٦ ملیۆن تۆن ڕۆچوونی زەوی هەیە کە شەش بۆ هەشت ملیۆن تۆن لە نێونجی جیهانی لەسەرترە.

سەرۆکی ئەنجومەنی خاکی ئێران ئاماری خاکی بەکارهاتوو بۆ بەرهەمهێنانی هەژدە و نیو ملیۆن هێکتار ڕاگەیاندووە کە لەو ڕێژەیەش هەشت و نیو ملیۆن هێکتاری بەرئاو و دە ملیۆن هێکتاری دێمەکارە. مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابڕدوو عەلی ئیبراهیمی ئەندامی ئەنجوومەنی وەرزێرانی پەرلەمان گووتبوی ئێران ڕێکۆڕدی ڕۆچوونی زەوی لە ئاستی دونیادا هەیە.

 

 لە لایەکی دیکە قاچاغی خاک و هەناردەکردنی بۆ وڵاتان هۆکارێکی دیکەی لە نێوچوونی زەوییە لە ئێران. ڕۆچوونی زەوی لە هێندێک شوێنی ئێران بۆ وێنە دارستانەکانی باکووری ئێران بە هۆی بڕینەوەیان دە بەرامبەر زۆرترە لە ستانداری جیهانی خۆی و بەو شیوە ئەو بەشە سەرسەوزانەی ئێرانیش بەرەو ئەوە دەچن ببنە بیابان.

 هەموو ئەوانە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی کاڕناسان بگەنە ئەو قەناعەتەی کە رۆچوونی زەوی لە داهاتوودا یەکێک لەو هۆکارانە دەبێت کە ئێران تووشی قەیرانی گەورە دەکاتەوە.