
بە پێی گووتەی سەرچاوە سەربازییەکانی یەمەن سەر بە هێزە هاوبەشەکان لە ماوەی ٣ێ ڕۆژی ڕابردوودا نیزیک بە ٣٤٨ کەس لە ملیشیا حووسییەکانی سەر بە هێزە هاوبەشەکان جێگر لە حیس، ئەلدریهمی و ئەلحەدیدە کوژراو یان بریندار بوونە.
بە گووتەی ئەو سەرچاوە، ئەو شەڕە قورسانە لە نێوان هێزە هاوبەشەکان و ملیشیا حوسییەکان لە شاری حیس بۆ ماوەی ٨ کاتژمێری کێشا.
هەواڵدەری یەمەن لە زمان ئەو سەرچاوە گووتی دوای ناکامی هێرشی گەورەی ملیشیا حووسییەکان لە شاری حیس،٧٠ کەس لە حووسییەکان کووژران و بریندار بوون و بۆ شاری ئەلجەراحی گوازراونەوە.
هێزە هاوبەشەکان لە دژە هێرشێکدا و لە شەڕی قورسێکدا کە ٨ کاتژمێری خایاند، وڵامی هێرشەکانی حوسییەکانیان دایەوە و پاشەکشێیان پێکردن.
هەروەها لە هێرشێکی ناکامی حووسییەکان بۆ شاری شاری ئەلدریهمی ٦٣ کەس لە حووسیەکان کووژران و نیزیک بە ٨٦ بریندار بوون.