بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی داوای ڕوونکردنەوەى چارەنووسی هیدایەت عەبدوڵاپور دەکات

ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی داوای ڕوونکردنەوەى چارەنووسی هیدایەت عەبدوڵاپور دەکات
AvaToday caption
posted onMay 13, 2020
noبۆچوون

لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای لە بەرپرسانی ئێران کرد بێ وەدرەنگێ خستن شوێنی ڕاگرتنی بەندکراوی سیاسی و مەحکوم بە ئیعدامی کورد هیدایەت عەبدوڵاپور و هەروەها سێ بەندکراوی مەحکوم بە ئیعدامی عەرەب حوسێن سێلاوی، عەلی خەسرەجی و ناسر خەفاجیان ڕوون بکاتەوە.

 

بەرپرسانی ڕژیمی خامنەیی هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنوسی هیدایەت عەبدوڵا پور و بەندکراوە عەرەبە مەحکوم بە ئێعدامەکان نادا بە بنەمالەکانیان و ئەوەش وایکردووە نیگەرانی بنەماڵەی ئەو چوار بەندکراوە لەمەڕ ئەشکەنجە یان لەسێدارەدانیان بە شاراوەیی زیادی کردبێت.

هیدایەت عەبدوڵاپور لە ٢٠ی بانەمەڕی ئەمساڵەوە و حوسێن سیلاوی، عەلی خەسرەجی و ناسر خەفاجیان لە ١٢ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە بێسەروشوێن کراون و لە بەندیخانەکانی خۆیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

ئەو چوار بەندکراوە بە دادگاییەکی زۆر ناعادڵانە و بە ئەسکەنجەی زۆرەوە کە هیچ کات لێکۆڵینەوەی لەبارەوە نەکرا بە ئیعدام مەحکوم کراون.

خۆبواردنی بەرپرسان لە دانی زانیاری بە بنەمالەکانیان سەبارەت بە چارەنووسیان و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار کەسە کردەوەیەکی بێبەزەییانە، نامرۆڤانە و بەرابەرە لەگەڵ تووندوتیژیەک کە بە پێی یاسا نێودەولەتیەکان تاوان بەئەژمار دێت.