بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چین دزی لە ئەمریکا دەکات

چین دزی لە ئەمریکا دەکات
AvaToday caption
posted onMarch 23, 2020
noبۆچوون

ئەمریکا چەند کەیسێک لەسەر دزیکردنى وڵاتى چین لە بوارى تەکنەلۆجیا ئاشکرا دەکات و دەڵێت "چین دەیهەوێت تەکنەلۆجیاى ئەمریکا و بیۆلۆجیکى بدزێت و لە بەرژەوەندى خۆى بەکار بهێنێت"، ئەمەى خوارەوەش لێدوانى دەزگاى ئەمنی ئەمریکایە لەسەر ئەم بابەتە:

 

ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی سێ کەیسی جیاواز ڕابگەێنین کە بەردوام مەترسی سیخوڕی ئابووری و دزی لێکۆڵینەوەی چین لە ئەمریکا ڕوون دەکەنەوە:

 

یەکەم: دەستبەسەرکردنی مامۆستایەکی زانستگەی هاروارد، بە تاوانی بەشداریکردن لە درۆبڵاوکردنەوە لە پڕۆگرامی پێشکەوتنی بیانی چین.

دووەم: ئەم بەیانییە کەسێکی چینیمان ئاشکرا کرد کە لە زانستگەی بۆستۆن وەک لێکۆڵەری زانستی کاری دەکرد لە فایلی ڤیزاکەی نەیوتبوو "ئەفسەری ئەرتەشی ئازادی خەڵک"ـە.

سێیەم: ئەم نووسینگەیە کەسێکی دیکەی چینی ئاشکرا کرد کە کەرەستەی بیۆلۆجیکی بە قاچاخ لە ئەمریکا بردبووە چین و هەر لە سەر ئەو بابەتە لەگەڵ تیمی لێکوڵینەوە درۆى کردبوو. هاتنی ئەم کەسە لە سەر پشتگیری زانستگەی هاروارد وەک لێکوڵەریکی بواری شێرپەنجە بوو. 

***

ئەم بەیانیە ئێف.بی.ئای، د. چارڵز لیبراڵ ـى سەرپەرشتی بەشی کیمیا و بایۆلۆجی کیمیاوی زانستگەی هارواردى لەسەر راگەیاندنی هەڵە لە سەر هەزاران پڕۆگرامی.... و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ زانکۆی تەکنەلۆجیای ووهان دەستگیر کرد.

دکتۆر لیبڕال گرێبەستێکی مانگانەى ٥٠ هەزار دۆلاری لەگەڵ زانستگەی ووهان واژوو کردبوو و ١٥٨ هەزار دۆلاریشی بۆ مەسرووفاتی ژیان وەرگرتبوو و ١.٥ میلیون دۆلاریش خەڵات کرابوو بۆ ئەوەی لابراتوارێکی (تاقیگە) لێکوڵینەوە لە زانستگە چینی دروست بکات و لە سەر نانۆ تەکنەلۆجیا کار بکات. 

هەروەها دەوڵەتی چین کاری لە سەر زانا ئەمریکییەکان کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژە و لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بدەنە ئەو وڵاتە. لە هەمان کاتدا، د. لێبڕاڵ، پارەی (گرانت) وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و ئەنیستیتۆی نەتەوەیی ئەمریکا وەرگرتبوو.  ئەنیستیتۆی نەتەوەی ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە ٣.٩ ملیۆن دۆلار بۆ لێکوڵینەوەکانی پزیشکی تەرخان دەکات. ئەم پڕۆگرامانە بە ڕوونی داوای لە د. لیبڕاڵ کردبوو کە هێچ پارەیەک لە وڵاتانی دەرەوە وەرنەگرێت. لە کاتی پرسیاردا د. لیبراڵ،  پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتییە چینییەکان و بە تایبەت پەیوەندی لەگەڵ "پڕۆگرامی هەزار بەهرەمەند" ڕەت کردەوە، پڕۆگرامێک کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە لایەن چینەوە بۆ ناسینی کەسە بەهرەمەندەکانی هەموو دونیا بوو لە بواری تەکنەلۆجیا و لێکوێن و چەند بواری دیکە و راکشانیان بۆ لای پیکەن و ڕۆیشتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەڵام بە پێی بەڵگەکان دەوڵەتی چین سەدان هەزار دۆلاری داوە بە د. لیبراڵ بۆ پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکان و ڵیکوڵینەوەکانی ئەو وڵاتە. 

هەروەها ئەمڕۆ دادگای فێدڕاڵ کەسێکی چینی بە نێو "یەی جین یەی" دەستبەسەر کردووە کە لە لە سەر فایلی ڤیزاکەى درۆى کردبوو و خۆى بە پاسەوانانی گومرگ و سنوور ناساندبوو، کەچى بە پێی بەڵگەکانی دادگا، ئەو کەسە ئەفسەرێکی ئەرتەشی ئازادی خەڵک"ـە لە چین، بەڵام ئەو ئەمەی شاردبووەوە و وەک لێکۆڵەرێک خوی بە بەشی کیمیا، فیزیا و ئەندازیاری بایۆمیدیکاڵ ـى زانکوی بۆستۆن ناساندبوو. 

بە پێ بەڵگەکان، ئەركی "یەی"، لێکۆڵینەوە و وەدەست‌‌هێنانی زانیاریی سەربازیی ئەمریکا و ناردنیان بۆ چین بووە.  لە ئەپرێلى ٢٠١٩، 'یەی' لە کاتی گەڕانەوەی بۆ چین، لە لایەن هێزەکانی گومرگ لە فڕۆکەخانەی لۆگان پرسیاری لێ کرابوو. ئەو لە سەر بەشداری لە پرۆژەکانی سەربازی چین درۆی کردبوو، بەڵام بە پێی دەزگا ئەلێکترۆنییەکانی سنوور، "یەی" زانیاری لە سەر دوو پسپۆڕی ئەمریکی لە بواری ڕۆبات و کۆمپیوتەر بۆ ئەرتەشی چین ناردبوو.

لە کۆتاییدا، حەفتەی رابردوو، ئەم ئۆفیسە کەسێکی چینی بە نێوی "ژان زە ژانگ" دەستبەسەر کرد لە کە لایەن زانستگەای هاروارد وەک لێکوڵەرێکی بۆاری شێرپەنجە پشتگیری کرابوو.  'ژانگ" بەوە تاوانبارە کە فایل و کەرەستەی بایۆلۆجیک و هەروەها لێکۆڵینەوەکانی دیکەش لە لابراتوار دزیبوو و بۆ چینی بردووە. پیش ئەوەی بڕواتەوە ئەفسەرانی گومرگ، ٢١ فایلی لە سەر بیولوجیان لە جانتاکەی دوزیبووەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دروێ لەگەڵ ئەفسەران کردبوو و نکۆڵی لە هەڵگرتنی فایلی لێکوڵینەوەی بایۆلۆجیکی کردبوو. کیمیا، نانۆی تەکنەلۆجیا، زانستی پاڵیمیر، ڕۆبات، زانستی کۆمپیوتەر، لێکوڵینەوەی بایو مێدیکاڵ، ئەم شتانە بە هەڵکەوت نابن.

 ئەمە نمونەیەکی بچوکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی چین بۆ دزینی تەکنەلۆجیای ئەمریکا و بەکار‌هێنانی بۆ گەمەکانی خۆی. چین، لە هەوڵێکی بەردەوامە بۆ دزینی لێکۆڵینەوەکانی ئەمریکا و بەکارهێنانی بە قازانجی خوێ.