بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پەمپیۆ بۆ ئێرانیەکان: رژێمەکەتان دزیتان لێدەکات و دەیداتە سووریا

پەمپیۆ بۆ ئێرانیەکان: رژێمەکەتان دزیتان لێدەکات و دەیداتە سووریا
posted onOctober 30, 2018
noبۆچوون

وەزیرى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەبارەى خراپی ڕەوشى ئابوورى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا، رایگەیاند " هۆکارى سەرەکیی رژێمەکەى تارانە، کەپشت بەدزینى گەلەکەى بەستووە، بۆ ئەوەى پارەدارکردنى جەنگە دەرەکییەکانى بدات".

مایک پەمپیو، ئاماژەى بەوەشداوە " لەبری ئەوەى رژێمى ئێران، هەلیکارو پەرەپێدانى ناوخۆیی دروستبکات، کاری لەسەر دزینى میللەتەکەى کردووە".

ئەو بەرپرسەى کوشکى سپی لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر نووسیویەتى " پێشبینیەکانى سەندوقى نەختى نێودەوڵەتى ئاماژەى بەدابەزینى سەدا 3.6 ـى ئابوورى ئێران کردووە بۆ ساڵى داهاتوو".

پەمپیۆ باسى لەوەشکرد " ئەمە روودەدات کاتێک رژێمى دەسەڵاتدار لەگەلەى دزی دەکات و وەبەرهێنان لەپاڵپشتى کردنى ئەسەد دەکات، ئەوان ئابوورى وێران دەکەن".

ئەو هۆشدارییەى واشنتۆن لەکاتێکدایە بەمدواییانە ناڕەزایی لەچەندین ناوچەى ئێران سەریهەڵداوە، بەتایبەت لەلایەن ئەوانەى بەهۆى خراپی ڕەوشى ئابوورییەوە کەوتوونەتە ژێر بارگرانى تێکچوونى ئابوورى.

زۆربەى خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانى ناوخۆى کۆماری ئیسلامی بەهۆى گەندەڵى دەسەڵاتداران، نایەکسانی و دادوەرى رژێمى دەسەڵاتدارە، کەنەیتوانیوە " ئاستى بژێوى هاوڵاتیانى باشتر بکات، کەبەڵێنى گەشەپێدانى دابوون".

چاوەڕوانیش دەکرێت لەدواى 4 تشرینى دووهەمى داهاتوو، ئاڵۆزی زیاتر لەو وڵاتە بەدی بێت، بەتایبەت کاتێک قۆناغی دووهەمى سزایەکان دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوە، کەکەرتەکانى ووزەو نەوت و بانکی ناوەندی ئێران لەخۆ دەگرێت.

هۆشدارییەکانى ئەمەریکا هاوکاتە لەگەڵ هۆشدارییەکانى ریفۆرمخوازانى بووە لەبارەى جموجۆڵە کۆمەڵایەتیەکانى وڵاتەکەیەتى بۆ گۆڕینى رژێم.

ئەو لێدوانانەش لەلایەن مەحمەد خاتمی، سەرۆکى پێشووترى ئەو وڵاتە بووە کاتێک ئاشکرای کرد " ئەگەر هاوڵاتیان دڵنیابن لەوەى ئەو چاکسازییەى مەبەستیانە هیچ گۆڕانکارییەکى راستەقینە دروست ناکات و، هەڵەکانی رژێمیش هەر وەکو خۆى بمێنێتەوە، ئەوا ڕەخنەکان پەرە دەستێنێت و دەبێتە رێگری، دواتریش روون نیە چی روودەدات".

لەماوەى رابردوو کوشکی سپی لەبارەى هۆکارەکانى سەپاندنى سزای ئابوورى بەسەر کۆمارى ئیسلامى دووپاتیدەکاتەوە " تا ئەو کاتەى تاران دەستبەردارى سیاسەتە شەڕانگێزەکانى دەبێت و، بەرنامە ئەتۆمیی و مووشەکە بالیستیەکانى نەبێت، سزاکان بەردەوامییان دەبێت، تا دەگاتە ئاستى چۆک دادانى ئەو رژێمە".