AvaToday caption
سازمانى دیدەبانى مافى مرۆڤى سوریە باسى ئەوەى کرد دوێنێ ئێوارەى چوارشەممە لە شارى بوکەمالى سەر بە پارێزگاى دێرەزوورى سوریە، ئیسرائیل بە پەهپاد هێرشى کردە سەر مەقەڕى گوردانى ٤٧ى گرووپە میلیشیاکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى و سوپاى قودس.
لەو هێرشەدا جگە لە وێرانکردنى چەندین شوێنى سەربازى و چەکوچۆڵ، زیاتر لە ٥ پاسدارى سوقاى قودس کوژران.
ڕامى عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى دیدەبانى مافى مرۆڤى سوریە کە لە لەندەنى بەریتانیا، لە بەیاننامەیەک بڵاوى کردەوە کە پەهپادێک بە مووشەک هێرشى کردووەتە سەر مەقەڕەکە. خەڵکى ناوچەکەش دەڵێن تەقینەیەکى گەورە بیستراوە.
دیدەبانى مافى مرۆڤى سوریەش بڵاوى کردەوە کە پێشتر لە ٨ى دیسەمبەرى ٢٠١٩ى زایینى، ٥ چەکدارى دیکەى سەر بە هێزەکانى سوپاى قودس لە هێرشى ئاسمانى هاوشێوە کوژران.