بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

١٠٠ بەندکروای کورد چاوەڕوانی سزای سێدارەن!

١٠٠ بەندکروای کورد چاوەڕوانی سزای سێدارەن!
posted onOctober 13, 2018
noبۆچوون

حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری هیدایەت عەبدوڵڵاپور بە ئاماژەدان بە لێکۆڵینەوەی نادادپەروەرانە لە ئێراندا دەڵێ ١٠٠ بەند کراوی سیاسی کورد چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە دەکەن.

ئەحمەدی نیاز لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەمپینی مافەکانی مرۆڤدا دەڵی: دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوری بە شەڕی چەکداری لە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی تاوانبار کردووە.

لە چەندی ساڵی ڕابڕدوودا کۆماری ئیسلامی لە ڕیزی دەستپێکی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین سزای سێدارەی لە دژی خەڵکی ئیران جێبەجێ کردووە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێ لە ساڵی ڕابڕدووی میلادیدا ئێران ٥٠٧ کەسی لە سێدارە داوە.

تەنیا لە مانگی خەرمانانی ئەم ساڵدا چوار بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی کەماڵ ئەحمەدنەژاد، زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن پەنایی لە لایە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دراون.

حەبیبوڵڵا لەتیفی، مستەفا سەلیمی، ئەنوەر رۆستەمی، هوشەنگ ڕەزایی و ئیبراهیم عیساپور بەشێک لەو بەندکراوە کوردانەی رۆژهەڵاتی کوردستانن کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.