بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کارگەى قەندیل کولاکى بۆکان داخرا

کارگەى قەندیل کولاکى بۆکان داخرا
AvaToday caption
ڕژێم ناهێڵێت لە کوردستان وەبەرهێنان بکرێت
posted onSeptember 29, 2019
noبۆچوون

بە پێى هەواڵى گەیشتوو لە بۆکانەوە، کارگەى ئاو مەعدەنى قەندیل کولاکى بۆکان بە هۆى هاوکارینەکردنى دەوڵەت داخرا. ئەم کارگەیە کە لە  لایەن وەبەرهێنەرێکى کوردەوە دامەزرا و بووەتە ناوەندێکى خێر بۆ دەستگرتنى دەیان لاوى بێکارى کورد، ئاو مەعدەنى و شیرى پاستۆریزە و پەنیرى پیتزا و دۆ و خامەى قەنادى و ئاوى میوەى لێ بەرهەم دەهێنرێت و دواى کارگەکانى پێگاى تەورێز و پێگاى ڕەزایە، بە گەورەترین کارگەى ناوچەکە دادەنرێت و دەیان کەس لە گاودار و مەڕ و ماڵاتدارەکان سوودیان لێ وەرگرتووە.

 

کرێکارێکى ئەو کارگەیە دەڵێت "دواى ١٦ ساڵ کارکردن کەس هاوکارى کارگەکەى نەکرد، بەتایبەت دەسەڵاتدارانى ئەو شارە هیچ ئاوڕیان لە هەوڵى خاوەنەکەى نەدایەوە. چەندین جار نامەى بۆ ئوستاندار و ئەندام پەرلەمانە کوردەکان ناردووە، کەچى هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە".

بە پێى زانیارییەکان ئاڤاتودەى ساڵانە بە هەزاران و ملیۆنان تۆن ڕۆنى پاڵم و شیرى وشک هاوردەى ئێران دەکرێن و تێکەڵ بە هەندێک شیرى سرووشتى دەکرێت و بە شێوەى جیاجیا دەفرۆشرێت، بەڵام کرێکارێکى دیکەى ئەو کارگەیە کە نزیکەى ٩ ساڵە کارى تێدا دەکات، دەڵێت "ئێمە بە ئاو و دۆى خۆمان بەڕێوە دەچین. ئاو و دۆى کوردستان لە هەموو دونیا بەچێژتر و خۆشترە. ئاوى کارگەکەى ئێمە لە ئاومەعدەنى شوێنەکانى دیکە باشترە، بۆ نمونە ئاوى ئێمە لە ئاوى کەندوانى تەورێز باشترە".

کولاک ٢

ڕژێمى ئێران تەنیا هەوڵ دەدات لە کوردستان کار لەسەر هاوردەکردن بکرێت نەوەک وەبەرهێنان و بەتایبەت لە نێو شارەکانى رۆژهەڵات کەمترین هەوڵ دراوە بۆ ئەوەى خەڵکەکە ڕوو لە وەبەرهێنان بکەن و دەوڵەتیش هیچ هەنگاوێکى کردەیی هەڵنەهێناوەتەوە.

هاووڵاتیانى بۆکان باس لەوە دەکەن کە ئەم کارگەیە سوودێکى زۆرى هەبوو بۆ شارەکەیان و نزیکەى ١٦ ساڵە لێرە بەرهەمى جوان و باشی ئەو شارە و شارەکانى دیکە دەکرێتەوە و زۆرێک لە بەرهەمە ئاژەڵییەکانى ناوچەکە لەوێ ساغ بووەتەوە. خوێندکارێکى بۆکانى کە لە زانکۆیەکى تاران دەخوێنێت و بنەماڵەکەى لە بۆکان سوودیان لەم کارگەیە وەرگرتووە، بە ئاڤاتودەى گوت "ئەم کارگەیە باش بوو و سوودى بۆ خەڵکى بۆکان هەبوو، بەڵام لەبەر کوردبوونى خاوەنەکەى و بە هۆى هەڵاواردن پشتى نەگیرا، چونکە تورک نییە و کوردە و لەمپەرى لەبەر دروست دەکرێت و تەنانەت نوێنەرە کوردەکانیش هەوڵیان نەداوە کار بۆ وەبەرهێنان لە کوردستان و بۆکان بکرێت و تەنانەت لەمپەریشیان لەبەر هەوڵە نێوخۆییەکان دروست کردووە".

یەکێک لە نزیکەکانى خاوەنى کارگەکە باسى لەوە کرد کە "خاوەنەکەى هەوڵى زۆرى دا وام لە بانکەکانى ڕژێم وەرگرێت بۆ ڕەونەقپێدان و بەرفراوانکردنى کارگەى قەندیل کولاک، بڕیار وابوو ملیارێک و سێسەد ملیۆن تمەنى پێ بدەن، کەچى لە ساڵى ٨٥ـەوە تا ئێستا تەنیا دەستى دەستى پێ دەکەن و نایانهەوێت وەبەرهێنان لە کوردستان گەشە بکات".

کولاک ٣

 

کولاک ٤

کولاک ٥

کولاک ٦

کولاک ٧

کولاک ٨