بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان لە ژێر گوشاری دەوڵەتدان

ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان لە ژێر گوشاری دەوڵەتدان
AvaToday caption
posted onSeptember 19, 2019
noبۆچوون

فریدم هاوس (ماڵی ئازادی)، ڕێکخراوی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤی لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٩ خۆیدا سەبارەت بە دۆخی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕاگەیاندن، تورکیەی بە یەکێک لە شوێنە خراپەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان زانیوەو گووتویەتی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی تیرۆریستی لە ژێر گوشاردان هەواڵنێری میدیا کوردییەکانی تورکیەن.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە بە تایبەتی ئەو کەسانەی دەبنە قوربانی تووندوتیژی لە تورکیە، ئەو هەواڵنێر و میدیایانەن کە هەواڵەکانی تایبەت بە باکووری کوردستان بڵاو دەکەنەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکەی فریدم هاوس میدیا کوردییەکانی باکوور بە تۆمەتی دەستبوون لە تیرۆر یاخود گرێدراو بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان (مەبەستى تورکیە لە ڕێکخراوى تیرۆریستى پەکەکەیە) دەستبەسەر و زیندانی دەکرێن.

ئەو دامەزاوە کە کار لە سەر پرسەکانی مافی مرۆڤ دەکات ئاماژەی بە دوو بەرهەمهێنەری بەڵگە فیلمی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەکات کە بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستبەسەر و زیندانی کراون.