بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کونکوری ٩٨ هێمای نادادپەروەری لە ئێران

کونکوری ٩٨ هێمای نادادپەروەری لە ئێران
AvaToday caption
posted onAugust 13, 2019
noبۆچوون

تەنیا شەش پارێزگا لە ئێران ٨٠%ى قەبووڵییەکانی کونکوری ٩٨ـیان هەیە. قوتابیانی قوتابخانە دەوڵەتییەکانی ئێران هیچ پشکێکیان لە کەسانی پلە باڵاكانى کونکور نییە. ڕەخنەگران ئەوە بە نیشانەیەکی ئاشکرای نادادپەروەری لە ئێران دەزانن.

بە تێپەڕینی زیاتر لە حەوتوویەک لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کونکوری سەرتاسەری ٩٨ لە ئێران و دەستپێکردنی قۆناغی هەڵبژاردنی ڕێچکەی خوێندن، باسەکان لەسەر نادادپەروەری پەروەردەیی و کەلێنی نادادپەروەرانەی پەروەردەیی نێوان پارێزگاکان و جیاوازی کواڵیتی قوتابخانە دەوڵەتییەکان لەگەڵ قوتابخانە ئەهلییەکان زیادی کردووە.

دامەزراوەی "سنجش"ـی پەروەردەی ئێران ڕۆژی ١٥ گەلاوێژ ڕایگەیاند لە ناو ملیۆنێک و ١١٩ هەزار و ٤١١ خوازیاری بەشداری کونکوری ئەمساڵ، ملیۆنێک و ١٨ هەزار کەس لە تاقیکردنەوەکە ئامادە بوون. ئەم ڕێژەیەش ٦٥ هەزار کەسی زیاتر بوو لە تاقیکردنەوەکەی ساڵی ٩٧ و ٥٨%یان مێ و ٤٢%یان نێر بوون.

ئاماری بڵاوبووە لە لایەن جەواد حوسێنی سەرپەرشتی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، نیشان دەدات کە ٨٠%ى قەبووڵبووەکان لە ٥ بۆ شەش پارێزگابوون. لە لایەکی دیکە دەرچووانى سەرەکی کونکوری ساڵی ٩٨ لە ئێران سەر بە قوتابخانە ئەهلی و تایبەتییەکانن و جێگەی قوتابیانی قوتابخانە دەوڵەتییەکان لە نێو کەسانی براوەدا بەتاڵە.

کونکوور ١

٨٠%ى قەبوڵبووەکان سەر بە پێنج شەش پارێزگان

سەرپەرشتی وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی ٨٠%ى سەرکەوتووەکانی تاقیکردنەوەى کونکور و ئولەمپیاد لە ٢٠%ى قوتابخانەکانن، باسیشى لەوە کردبوو "هۆکاری ئەمە بۆ کەمبوونی ئیمکاناتی قوتابخانەکان بەرامبەر یەکترى دەگەڕێتەوە". بە گووتەی جەواد حوسەینی لە ئێران، ٢٤ جۆر قوتابخانە هەن و ئەوەش بووەتە هۆی نادادپەروەری لە سیستەمی پەروەردەى ئێران.

بە گووتەی سەرپەرشتی وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی، هەر یەک لە پارێزگاکانی تاران ٤٦%، تەورێز و فارس ١٠%، ئیسفەهان ٧%، خوراسانی ڕەزەوی ٩% و پارێزگاکانی خوزستان و مازندەران ٢.٤%ى دەرچووانی ئەمساڵی کونکوریان بەرکەوتووە.

قوتابخانەکاننن

قوتابخانە دەوڵەتییەکان نمرەى بەرزیان بەدەست نەهێناوە

بە گووتەی حوجەتوڵا تاڵبیان، پشکی قوتابیانی قوتابخانەکانی سەمپاد ٧٣%، قوتابیانی قوتابخانە نمونەییەکان ١٣%، غەیری ئینتیفاعی ١٤% و پشکی قوتابیانی قوتابخانە دەوڵەتییەکان ٠% بووە.