بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێرشەکانی سەر عەرەبستان لە عێراق ئەنجام دراون نەک یەمەن

هێرشەکانی سەر عەرەبستان لە عێراق ئەنجام دراون نەک یەمەن
AvaToday caption
posted onJune 29, 2019
noبۆچوون

 

هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمان ڕۆژنامەی وال ستریت ژورنال و بەرپرسانی ئەمریکایی ڕایگەیاند هێرشەکانی سەر هێڵی نەوتی عەرەبستان کە بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ئەنجام درا، لە عێراقەوە ئەنجام درا نەک یەمەن.

بە پێی نوسراوەکەی وال ستریت ژورنال، بەرپرسانی ئەمریکایی گەیشتوون بەو قەناعەتە کە لە دوای زیادبوونی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا. گرووپ و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ئێران هەوڵی کردنەوەی بەرەیەکی نوێی شەڕ دەدەن. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەڵێن، ئێران چەک و پارچەی درووست کردنی فرۆکەی بێفرۆکەوان دەدات بە حوسییەکان و ئەو هێرشانە لە لایەن ئێران و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە نەهێڵێ ئەو وڵاتە ببێتە پێگەیەک بۆ هێرش و لە بەرامبەردا بەغدا داوای بەڵگەی لەمەڕ ئەنجامدانی هێرش لەو وڵاتەوە لە واشنتۆن کردووە.

تەقینەوە