بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

قەڵغانى لەیزەری وەک سیستەمی نوێی هێزی دەریایی ئەمریکا

قەڵغانى لەیزەری وەک سیستەمی نوێی هێزی دەریایی ئەمریکا
AvaToday caption
posted onJune 11, 2019
noبۆچوون

 

هێزی دەریایی ئەمریکا بەتەمایە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێرشە جۆراوجۆرەکان بە تایبەت بەلەمی چکۆلە و فڕۆکەی بێفرۆکەوان و موشەکە مەودا کورتەکان، کەڵک لە سیستەمی لەیزەری وەرگرێت. ناوی ئەو سیستەمە "هلیوس"ـە کە بە واتای ئیزەد و سیمبولی خۆرەتاو لە ئەفسانە یۆنانییەکاندا دێت.

 

هێزی دەریایی ئەمریکا دەیهەوێت تا ساڵی ٢٠٢١ ئەو سیستەمە لەسەر کەشتییە شەڕکەرەکانی جێگیر بکات. وابڕیارە کەشتی شەڕکەر و شاراوەی "ئارلی برێک" سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا ئەو سسیستەمە لەیزەرییەی لەسەر جێگیر بکرێت و هەروەتر سیستەمی ئۆپتیکاڵی لەسەر دامەزرێنرێت.

کەشتی شەڕکەر و شاراوەی "ئارلی بێر" بەهێزترین سیستەمی هێزی دەریایی ئەمریکایە. سیستەمی لەیزەری وابڕیارە جێگەی سیستەمی بەرگری ئێستای کەشتی "ئارلی برێک" بگرێتەوە. بە پێی ڕاپۆڕتەکان ئەو سیستەمە لەیزەرییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەلەمی چکۆلە و فرۆکەی بێفرۆکەوان و موشەکی مەودا کورت بەکار دەهێندرێت.

وزەی ئەو سیستەمە لە وزەخانەی " ناوشکێن" دابین دەکرێت. جگە لە هێزی دەریایی ئەمریکا، بەشەکانی دیکەی ئەرتەشی ئەو وڵاتە دەیهەوێ کەڵک لەو سیستەمە لەیزەرییە وەرگرن و پەرەی پێ بدەن.