بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جان بوڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هۆشداری دایە ڕژێمی ئێران

جان بوڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هۆشداری دایە ڕژێمی ئێران
AvaToday caption
posted onMay 30, 2019
noبۆچوون

 

بەپێ ڕاپۆرتی ئاسۆشیتدپرێس، بوڵتن کە لە سەفەرێکدا لە ئاماراتە گوتوویە: ئامانج دیاریکردنەوەی ئەم پرسە بۆ ئێران و گرووپەبریکارییەکانی لە ناوچەکەیە کە ئەنجامدانی ئەم کردەوەیانە، مەترسی وڵامێکی توندی لە لایەن ئەمریکاوە بەدوادایە.

 

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، ڕۆژی پێشووش لە ئەماراتدا گوتبووی، تا ڕادەیێکی زۆر دڵنیاین کە کەرەستەی هێرشکردنەسەر کەشتییە بازگانییەکان لە کەنارەکانی بەندەر فوجەیرە، مینەزەریاییەکانی ئێران بووە. جان بوڵتن هەروەها گوتیشی کە هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە فوجەیرە، پەیوەندی لەگەڵ هێرشی پەهپادی حووسیەکان بۆ سەر هێڵی گواستنەوەی نەوتی عەرەبستان و ڕەوانەکردنی مووشەک بۆ ناوچەی سەوزی بەغداد لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە بووە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ترامپ، بۆ دەورێکی تر لە وتووێژەکان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتە عەرەبییەکان، لە ئەبووزەبی پایتەختی ئیماراتە. بەشداری بوڵتن لە چەند کۆنفڕانسی زەرووری وڵاتانی کەنداوی فارس و عەرەب، بەهۆی کردەوە و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامییە.

ماوەی یەک مانگی ڕابردوو، کێشەکان نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، زیاتر بووەتەوە. بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن زانیاریگەلێکمان هەیە کە پیشان ئەدا مەترسی هەڕەشەکانی ئێران جیدیتر لە پێشوویە.