بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مۆرگان ئۆرتگاس: ڕژێمی ئێران پیلانی کوشتنەکانی لە ئەورووپا ڕاگرێت!

مۆرگان ئۆرتگاس: ڕژێمی ئێران پیلانی کوشتنەکانی لە ئەورووپا ڕاگرێت!
AvaToday caption
posted onMay 30, 2019
noبۆچوون

 

مۆرگان ئۆرتگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کونفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: ئێمە درێژە بە پاڵەپەستۆخستنەسەر ڕژێمی ئێران ئەدەین تا ئەو کاتەی کە ئەوان لەو کەرەستانەی بێبەش بکەین کە بۆ بردنەپێشی سیاسەتی دەرەوەیان، پێویستیان پێ بوو و ناچاریان بکەین بۆ دانوسان لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ و هەمەلایەنە بێنە پێشەوە کە هەموو هەڵسوکەوتە شەڕەنگێزیانە و تێرۆریستیانەیان لەبەر بگرێت.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: ڕژێمی ئێران دەبێ کۆتایی بە هەموو پیلانە کوشتنەکانی لە ئەورووپا بهێنێت. ئەمە قەبوڵناکرێت.پاڵپشتی لە تێرۆریسم ڕاگرێت. هەڵسوکەوتە شەڕەنگێزییەکانی لە ناوچەکە ڕاگرێت. کۆتایی بە کونتڕۆڵکردنی مەنامە، بەیرووت، دیمەشق و سەنعا بهێنێت.

مۆرگان ئۆرتگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها لە کۆنفڕانسێکی خەبەریدا گوتی: هەڵمەتی پاڵەپەستۆخستنەسەر ڕژێمی ئێران درێژەی هەیە.  ئۆرتگاس گوتی: دوناڵد ترامپ و وەزیری دەرەوە مایک پۆمپئۆ لەم حەوتەدا گوتوویانە، هەرکات بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئامادەی دانوسان بن، ئەوا ئێمەش ئامادەین. ساڵێک لەمەو پێش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ۱۲ مەرجی ڕاگەیاند. ئەگەر ئەوان بەجیدی چاو لەم مەرجانە بکەن، ئێمەش ئامادەی دانوسانین.