بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سیاسەتوانانی ئاڵمانی: بە چوونەدەرەوەی ئێران لە بەرجام مەترسی شەڕ زۆرتر دەبێت

سیاسەتوانانی ئاڵمانی: بە چوونەدەرەوەی ئێران لە بەرجام مەترسی شەڕ زۆرتر دەبێت
AvaToday caption
posted onMay 8, 2019
noبۆچوون

 

بە ڕاگەیاندنی چوونەدەرەوەی بەرتەسکی ئێران لە بەرجام، وڵاتانی ئەوروپایی بەشدار بوو لە پێکهاتنی ڕێککەوتنی بەرجام بە نیگەرانییەوە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەڵدەسەنگێنن و بەرامبەر پەرە گرتنی کێشەکان لە ناوچە هۆشداری دەدەن.

 

ڕۆلف موتسەنیش کارناسی پرسە دەرەکییەکانی حیزبی سۆسیال دیموکراتی ئاڵمان باوەڕی وایە ئەگەرچی تووندئاژۆکان نەیانتوانی ویستی خۆیان لەمەڕ چوونەدەرەوەی تەواو لە بەرجام جێبەجێ بکەن، بەڵام هەنگاوی ئێران بۆ چوونە دەری بەرتەسک لە بەرجام ناوچەکە وجیهان زیاتر بەرەو ناسەقامگیری دەبات.ئەو سیاستەمەدارە ئەڵمانییە لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی ئەو وڵاتانەی بەشداری چێکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بوون لە ئەنجومەنی ئاسایش هەموو هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ڕزگارکردنی بەشی متمانەدرووستکەری بەرجام، تەنانەت ئەگەر بە نرخی ڤێتۆی ئەمریکا ببێت.

 

مەترسی ڕوودانی شەڕی نیزامی هەیە

بەرجاممم

نوێنەری سەوزەکانی ئاڵمان ئومێد نوری پور لەمەڕ ئەوەی ئاخۆ ئێران ڕیسکی ئەوە دەکات بە تەواوی لە بەرجام بچێتە دەر گووتی: تووندئاژۆکانی ئێران دەیانهەوێ ئێران لە بەرجام بچێتە دەر.

لە درێژەدا گووتی ئەگەر ئێران بیهەوێ جارێکی دیکە سانتریفیوژەکان بخاتەوە کار عەڕەبستانیش هەوڵی ئەو کارە و دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دەدات. سەبارەت بە جێگیرکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن لە ناوچەکە و پڕچەککردنی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی گووتی ئەو دۆخە کارەساتبارە و مەترسی ڕوودانی شەڕ ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر دەکات.

ئاڕنە لیس نوێنەری حیزبی سۆسیال دێموکڕاتی ئاڵمان لە پەڕلەمانی ئەوروپا لە تویتێکدا نووسیویەتی: داوا لە ئێران دەکەم پێڕەوی لە ئەمریکا نەکات و بڕیاری چوونەدەرەوەی بەرتەسک لە بەرجام جێبەجێ نەکات. لە درێژەدا نووسیویەتی لە ئەگەری چوونە دەری بەرتەسک لە بەرجام ترسی ئەوەم هەیە بەرجام بە تەواوی شکەست بێنێت.

ماتیاس هۆن لە حیزبی چەپی ئاڵمان و ئەندامی ئەنجومەنی بەرگری لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە بانگەوازی لە وڵاتانی ئەوروپایی کرد دژی کونجکوڵییەکی سەربازی کە هەیە بە ڕوونی هەڵوێست بگرن. میشاییل لۆدێرز کارناسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دویچک فونک چوونەدەرەوەی ئیران لە بەرجام بە هەنگاوێکی دیکە بە ئاقاری خراپترکردنی ناوچەکە نێوبردووە و گوتویەتی: ئیدی هیوایەک بە ڕزگارکردنی بەرجام و پێشنیاری وتووێژ نییە.  لە قۆناغێک داین کە هەنگاوی دواتری دەکرێ شەڕی بەدواوە بێت.