بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سینەمای ئێران هیچ بەرهەمێکی لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی کان نییە

سینەمای ئێران هیچ بەرهەمێکی لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی کان نییە  تێری فرێمو، سەرۆکی فێستیڤاڵی بە ناوبانگی کان ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەی ئاشکرا کرد کە لە کێبەرکێی ئەمساڵدا بەشداری دەکەن و سینەمای ئێران و فیلمی نوێی کوئنتین تارانتینو لە نێو لیستی بەشداربوواندا نەبوون.   ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ خاکەلێوە چاوەڕوانی لاینگرانی سینەما و فیلم کۆتایی پێ هات و فیلمە هەڵبژێردراوەکان بۆ حەفتاو دووەمین خولی فێستیڤاڵی کان کە گەورەترین و بەناوبانگترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانە ڕاگێنرا. لە نێو فیلمە هەڵبژێردراوەکا
AvaToday caption
posted onApril 18, 2019
noبۆچوون

 

تێری فرێمو، سەرۆکی فێستیڤاڵی بە ناوبانگی کان ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەی ئاشکرا کرد کە لە کێبەرکێی ئەمساڵدا بەشداری دەکەن و سینەمای ئێران و فیلمی نوێی کوئنتین تارانتینو لە نێو لیستی بەشداربوواندا نەبوون.

 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ خاکەلێوە چاوەڕوانی لاینگرانی سینەما و فیلم کۆتایی پێ هات و فیلمە هەڵبژێردراوەکان بۆ حەفتاو دووەمین خولی فێستیڤاڵی کان کە گەورەترین و بەناوبانگترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانە ڕاگێنرا. لە نێو فیلمە هەڵبژێردراوەکانی خولی نوێی فێستیڤاڵی فیلمی کان هیچ فیلمێک لە سینەمای ئێران بوونی نییە و ئەوە لە کاتێکدا لە خوولەکانى پێشووى ئەو فێستیڤاڵە، هەر ساڵەى یەک یان دوو فیلمی ئێران دەبینران. هەرچەند شیمانە دەکرێ کە لە بەشی کورتە فیلمدا ئێران شانسی وەرگرتنی بەرهەمی هەبێت.

 

نوێترین فیلمی پێدرۆ ئاڵمۆدۆوار بە ناوی "ئازار و شانازی" لە بەشی کێبەرکێیدا نمایش دەکرێ. فیلمی "خائین" نوێترین فیلمی مارکۆ بلۆکیۆ کە باسی مافیای ئیتالیا دەکات یەکێکی دیکە لە فیلمە هەڵبژێردراوەکانە و هەروەها "ئەحمەدی لاو" کە دوایین بەرهەمی برایانی داردنە.

زاویە دۆلان دەرهێنەری لاوی کانادایی کە چەندین جار لە فێستیڤاڵی کان بەشداری کردووە، بە فیلمێکی نوێی "ماتیاس و ماکسیم" لە بەشی کێبەرکێدایە. کەن لوچ کە دووجار خەڵاتی چڵە خورمای بردووەتەوە بە فیلمی " بەداخەوە بەجێمای" لە بەشی کێبەرکێدا ئامادەیە و فیلمی نوێی ترنس مالک بە نێوی " داری ژیان" کە ئەویش براوەی خەڵاتی ناوبراوە لە بەشی کێبەرکێدا بەشدارە.

فیلمێکی تایبەت بە فەلەستینییە ئاوارەکانی نیویۆرک و پاریس لە ژێر ناوی " بەهەشت دەبێ ئەوە بێت" یەکێکی دیکە لە فیلمانەیە کە شانسی بەشدار بوون لە کێبەرکێکەی پێبەخشراوە. ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی کان هۆگرانی سینەما لە فەڕانسە دەتوانن لە ٤٠٠ سینەما لە سەرتاسەری فەڕانسە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بینەری فێستیڤاڵەکە ببن.

فێستیڤاڵی ئەمساڵ بە فیلمی مردووەکان نامرن بەرهەمی نوێی جێمجاڕمووش دەست بە کارەکانی دەکات.

لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەمساڵدا سێزدە دەرهێنەری ژن بەشدارن. فێستیڤاڵی ئەمساڵی فیلمی کان لە ٢٤ مانگی گوڵان تا چواری جۆزەردان لە شاری کان و باشووری فەڕانسە بەڕێوە دەچێت.

فێستیڤاڵى کان

بەرنامە و فیلمەکانى فێستیڤاڵەکە بەم شێوەیەیە:

OPENING NIGHT FILM
The Dead Don’t Die, dir: Jim Jarmusch

COMPETITION
Pain & Glory, dir: Pedro Almodovar
Parasite, dir: Bong Joon-ho
The Wild Goose Lake, dir: Diao Yinan
The Traitor, dir: Marco Bellocchio
Young Ahmed, dirs: Jean-Pierre and Luc Dardenne
Matthias And Maxime, dir: Xavier Dolan
Oh Mercy, dir: Arnaud Desplechin
A Hidden Life, dir: Terrence Malick
Sorry We Missed You, dir: Ken Loach
Little Joe, dir: Jessica Hausner
Portrait Of A Lady On Fire, dir: Céline Sciamma
Atlantique, dir: Mati Diop
Sibyl, dir: Justine Triet
It Must Be Heaven, dir: Elia Suleiman
Frankie, dir: Ira Sachs
Bacurau, dirs: Kleber Mendonça Filho & Juliano Dornelles
The Whistlers, dir: Corneliu Porumboiu
Les Misérables, dir: Ladj Ly

OUT OF COMPETITION
Les Plus Belles Années D’Une Vie, dir: Claude Lelouch
Rocketman, dir: Dexter Fletcher
Too Old To Die Young – North Of Hollywood, West Of Hell (two episodes); dir: Nicolas Winding Refn
Diego Maradona, dir: Asif Kapadia
La Belle Epoque, dir: Nicolas Bedos

MIDNIGHT SCREENINGS
The Gangster, The Cop, The Devil, dir: Lee Won-Tae

SPECIAL SCREENINGS
Tommaso, dir: Abel Ferrara
Share, dir: Pippa Bianco
For Sama, dirs: Waad Al Kateab & Edward Watts
Etre Vivant Et Le Savoir, dir: Alain Cavalier
Family Romance LLC, dir: Werner Herzog

UN CERTAIN REGARD
Invisible Life, dir: Karim Aïnouz
Beanpole, dir: Kantemir Balagov
The Swallows Of Kabul, dirs: Zabou Breitman & Eléa Gobé Mévellec
A Brother’s Love, dir: Monia Chokri
The Climb, dir: Michael Covino
Jeanne, dir: Bruno Dumont
A Sun That Never Sets, dir: Olivier Laxe
Chambre 212, dir: Christophe Honoré
Port Authority, dir: Danielle Lessovitz
Papicha, dir: Mounia Meddour
Adam, dir: Maryam Touzani
Zhuo Ren Mi Mi, dir: Midi Z
Liberté, dir: Albert Serra
Bull, dir: Annie Silverstein
Summer Of Changsha, dir: Zu Feng
Evge, dir: Nariman Aliev

MORE…