بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا

سەقز
posted onApril 23, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شارەکی قەوەخی شاری سەقز پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان و ئامادەبوون لەم دادگایە، بە ٢٢ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا دراوە.

ئەم مامۆستا کوردە پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگا خەریکی گەڕانەوە بۆ شاری سەقزە و تا ٢٠ ڕۆژ دەرفەتی ناڕەزایەتیدەربڕین بەم حوکمەی هەیە.

مامۆستا سابیر خودامورادی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەڵگەی بانگکردنی لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتەوە پێ گەیشتبووە.

ئەم مامۆستا ئایینییە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" سزا درا.