
بێهرووز فەیزی
بێهرووز فەیزی، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵكی سەقز لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆكایەتیی موجتەبا غەفاری بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی حكوومەت لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە" سزای ٨ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی ئەم سزایە، یەک لەسەر دووی ئەم ٨ مانگ سزای بەندكرانە لە كۆتاییدا بە پێبژرادنی دە ملیۆن پارە گۆڕدراوە و چوار مانگەكەی دیكە بۆ ماوەی ساڵێک هەڵپەسێردراوە.
بێهرووز فەیزی ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممە، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆنی بە شێوی كاتی ئازاد كرابوو.