بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شوان‌پەروەر گۆرانیی به گۆرانییەک له "دەم پارتی" پاڵپشتی دەکات

شڤان پەروەر گۆرانیی "دەم هاتییە" بۆ حزبێكی كوردی دەڵێت
شڤان پەوەر هونەرمەندێکی بەرپرس و نەتەوەیی
posted onMarch 21, 2024
noبۆچوون

شوان پەروەر، هونەرمەندی نەتەوەیی کورد، بڕیاری داوه دواین گۆرانی خۆی بەناوی "دەم هاتییە" بۆ پاڵپشتی له کوردانی باکوور و ڕاکێشانی دەنگی دەنگدەران بۆ دەم پارتی، بڵێتەوه.

دەم پارتی، یان هەمان پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (HDP) له لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا له تۆره کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، هونەرمەند شڤان پەروەر بۆ پاڵپشتی له بزاڤی کورد له باکوور گۆرانییەک پێشکەشی ئەم پارته دەکات تاکوو سەرنجی گەلی کورد لەم بەشەی کوردستان بۆ دەم پارتی ڕاکێشێت.

دواتر دەم پارتی ڤیدئوی ئەم گۆرانییەی له هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕه كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاو كردەوە. لەم گۆرانیه شوان پەروەر، کوردانی باکوور هاندەدادت له هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا دەنگ به دەم پارتی بدەن.

 ئەم گۆرانیه به نێوی "دەم هاتییە" زۆرتر لە سێ خولەكه و ڤیدئویەکی هونەری بۆی ساز کراوه، ئەمەش وەك هەوڵێك تا دەم پارتی لەم هەڵبژاردنەی توركیا زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت، لەمبارەیەوە دەم پارتی نووسیویەتی: "هونەرمەندی هێژا شوان پەروەر گۆرانییەكی بۆ پارتەكەمان گوتووە".

شڤان پەروەر گۆرانیی "دەم هاتییە" بۆ حزبێكی كوردی دەڵێت
دەم پارتی، سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنه بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی له تورکیا

شایانی باسه بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، ٣٦ پارت و گروپ توانیویانه بەشداری ئەم خوله بن. ئەوان دەبێت له ٨١ پارێزگا کێبڕکێیەکی قورس بەرەوپێش ببەن.

له سیستەمی حووکمڕانی تورکیا، شارەوانییەکان دەسەڵاتێکی تایبەتییان هەیه بۆیه ئەم هەڵبژاردنه بۆ تورک و کورد زۆر هەستیاره.

چاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کاتێک بەدەنگدان دەکرێت دۆخی سیاسی تورکیا به قازانجی کورد بگۆڕدرێت، درێژەدان به خەباتی چەکداری پ.کا.کا هەڵەیەکی ئێستراتژیکه که بووەته هۆی لاواز بوونی کورد لەو بەشەی کوردستان.