بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گیانی هێمن مستەفایی لە مەترسیدایە/ دووبارە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی سنە و حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە

گیانی هێمن مستەفایی لە مەترسیدایە/ دووبارە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی سنە و حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2023
noبۆچوون

هێمن مستەفایی، زیندانی و خەڵکی شاری مەریوان کە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، پاش گواستنەوەی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی زیندانیانی زیندانی ناوەندیی سنە، ئێستا گەڕێنراوەتەوە بۆ ئەم زیندانە و ئەویش دە ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
▫️بەڵام لەبەرامبەر ئەمەشدا ئەشکەنجە دراوە و چەند بەشێکی جەستەی شکاوە و ئێستا مەترسی لەسێدارەدانی زۆرە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەمە، هێمن مستەفایی دوای زیاتر لە پێنج مانگ لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان و لە کاتی مانگرتن لە خواردن، جارێکی دیکە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی شاری سنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

لە حاڵێکدا بەر لە گواستنەوەی بۆ گرتنگەی ئیتلاعات، ١٠ ساڵەی زیندانیکردنی لە زیندانی ناوەندیی سنە تێپەڕاندبوو، بەڵام لەلایەن داواکاری گشتیی پارێزگای سنەوە هەڕەشەی لە سێدارەدانی لێکرا.

ئێستادا باس لەوە دەکرێت کە دۆسیەکەی ڕەوانە کراوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانەکەی و ئەم زیندانییە مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە.