بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

درێژکردنەوەى بڕیارى دەستبەسەرکردنى عوسمان ئیسماعیلى

درێژکردنەوەى بڕیارى دەستبەسەرکردنى عوسمان ئیسماعیلى
AvaToday caption
posted onMarch 1, 2023
noبۆچوون

بە پێى هەواڵى تۆڕى مافى مرۆڤى کوردستان، بڕیارى درێژکردنەوەى دەستبەسەرکردنى عوسمان ئیسماعیلى چالاکى کرێکارى و خەڵکى سەقز، بۆ ماوەى مانگێکى تر دراوە.

 

عوسمان ئیسماعیلى ڕێکەوتى ١٩ى ڕێبەندان لە لایەن هێزە تیرۆریستییەکانى کۆمارى ئاخوندى دەستبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەکان، لە دەستبەسەرگەى ئیدارەى ئیتلاعاتى سەقزەوە گواستیانەوە بۆ دەستبەسەرگەى ئەم ناوەندە ئەمنییە تیرۆریستییە لە سنە.

عوسمان ئیسماعیلى یەکێکە لە ڕووخسارە دیارەکانى چالاکى کرێکارى کە چەندین جار بە هۆى پشتیوانیکردن لە مافى کرێکاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتى جیا دەستبەسەر کراوە و ئازار دراوە و زیندانى کراوە.