بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دژایەتى کۆماریخوازەکانى کۆنگرەى ئەمریکا بە هێنانەدەرەوەى سوپاى پاسداران لە لیستى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان

دژایەتى کۆماریخوازەکانى کۆنگرەى ئەمریکا بە هێنانەدەرەوەى سوپاى پاسداران لە لیستى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان
AvaToday caption
posted onMarch 23, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

ئەندامى کۆماریخوازەکانى کۆنگرەى ئەمریکا دژە ئەگەرى هێنانەدەرەوەى سوپاى پاسداران لە پێرستى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانى دونیا لە لایەن دەوڵەتەکەى بادن وەستانەوە و هۆشدارییان لەسەر پێشهات و کاریگەرییەکانى ئەو بڕیارە دا.

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، پاش دانیشتنى نهێنى ڕۆژى ڕابردووى ڕابێرت مالى، نوێنەرى تایبەتى ئەمریکا لەمەڕ کاروبارى کۆمارى ئیسلامى لەگەڵ کۆمیتەى پەیوەندییە دەرەکییەکانى سنا، سیناتۆرە کۆماریخوازەکان کە لەم دانیشتنە دەهاتنە دەرەوە، باسیان لە دژایەتى خۆیان لەگەڵ هێنانەدەرەوەى کۆمارى ئیسلامى لە پێرستى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کرد.

ئەندامێکى کۆماریخوازى سنا، پاش ئەم دانیشتنییە لە بەیاننامەیەکدا گوتى: ڕێککەوتنى ئەتۆمى نزیکەى ٩٠ تا ١٣٠ ملیار دۆلار دەخاتەوە بەردەستى کۆمارى ئیسلامى، بە لابردنى گەمارۆکانى سەر خراپترین و پێشێلکەرترین مافى مرۆڤ و هێنانەدەرەوەى سوپاى پاسداران لە پێرستى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، لە بەرژەوەندى نیشتمانى کۆمارى ئیسلامى نییە.

جیم ڕیش باسى لەوە کرد: خاڵى خراپتر لەمەڕ ڕێککەوتننامەى ئەتۆمی کە کۆمارى ئیسلامى چاوەڕوانیەتى، ئەمەیە کە ڕێ بۆ ڤلادیمێر پۆتین خۆش دەکات گوڵخانەى ئەتۆمى دروست بکات، بۆیە دەوڵەتەکەى بایدن پێویستە لە گفتوگۆکانى ڤیەن بێتە دەرەوە.

هەروەها دەیان کەس لە ئەندامانى کۆماریخوازى کۆنگرەى ئەمریکا لە نامەیەک بۆ وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکەیان، نیگەرانى خۆیان نیشان داوە لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى و کاریگەرییەکانى لەسەر شەریکەکانى ئەمریکا و هەروەها باسى ئەوەیان کردووە کە دەرهێنانى سوپاى تیرۆریستى پاسداران لە نێو لیستى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کارێکى هەڵەیە.