بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوورخستنەوەى لەناکاوى ئیبراهیم خەلیل و سالار سەدیقى هەمەدانى بۆ زیندانەکانى مەریوان و کامیاران

دوورخستنەوەى لەناکاوى ئیبراهیم خەلیل و سالار سەدیقى هەمەدانى بۆ زیندانەکانى مەریوان و کامیاران
AvaToday caption
posted onJanuary 10, 2022
noبۆچوون

بە پێى ڕاپۆرتەکان، ئیبراهیم خەلیل و سالار سەدیقى هەمەدانى کە دوو زیندانى سیاسین و باوک و کوڕن، ڕۆژى شەممە ١٨ى بەفرانبار، بێ ئاگادارکردنەوەى پێشوو و لە ناکاو، لە زیندانى ورمێوە گوازرانەوە بۆ زیندانەکانى مەریوان و کامیاران.

 

دەگوترێت دوورخستنەوەى ئەم دوو زیندانییە سیاسییە، بە هۆى فایلسازیی نوێ لە زیندان و بە تۆمەتى بەریەککەوتنى لەفزى لەگەڵ داریوش بەخشى سەرۆکى بەندەکە بووە بەوەى کە گەوایا ئەو دوو کەسە زیندانییەکانیان بە خۆپێشاندان و مانگرتن هەڵناوە.

هەندێک ڕاپۆرتى تریش باس لەوە دەکەن کە ئیبراهیم خەلیل سەدیقى هەمەدانى لە زیندانى مەریوان، دژى ئەم دوورخستنەوە لە ناکاوە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و ڕایانگەیاندووە تا کوڕەکەشى نەگوازنەوە بۆ هەمان زیندان ئەوا مانگرتنەکەى درێژە پێ دەدات.

ئیبراهیم خەلیل سەدیقى هەمەدانى تەمەن ٦٣ ساڵە و سالارى کوڕى، لە لایەن لقى دووى دادگاى ورمێ بە تۆمەتى "هەنگاونان دژى ئاسایشى نیشتمانى لە ڕێگەى ئەندامیەتى لە یەکێک لە ڕێکخراوە دژەکانى نیزام" و "چالاکى دژى نیزام" بە ١٦ ساڵ زیندانى مەحکوم کرابوون.