بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە باکوری کوردستان، بەرەیەکی کوردی دامەزرا

لە باکوری کوردستان، بەرەیەکی کوردی دامەزرا
AvaToday caption
posted onOctober 27, 2020
noبۆچوون

ڕۆژی شەمەی ڕابردوو ١٠ پارتی باکوری کوردستان کۆ بوونەوە و بڕیاری دامەزراندنی بەرەیەکی هەمیشەیییان دا بە ناوی "بەرەی کوردستانی".

 

ئەم بەرەیە کە هەدەپە و پارتی دیموکراتی کوردستان-باکور و حزبی کۆمۆنیستی کوردستانیش لە خۆدەگرێت، سەرەتا وەک بەرەی یەکگرتووی هەڵبژاردن دامەزرێندرابوو، بەڵام لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەمەدا بڕیار درا بکرێت بە بەرەیەکی هەمیشەیی.

سەرۆکی هاوبەشی هەدەپە مەدحەت سەنجار لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێران لەو بارەیەوە گوتی: "یەکڕیزیی نیشتمانی پرسێکی گرنگە بۆ کوردەکان، چونکە بوونی گەلی کورد وەک نەتەوە لە مەترسیدایە."

یەکەمجارە لە مێژووی سیاسیی باکوری کوردستاندا پێشهاتێکی لەو جۆرە ڕوودەدات، بۆیە ئەو هەنگاوە باکور ئاکەپەی تووشی هیستریایەکی گەورە کردووە و ئەوەیش بەو هەڵمەتی ڕەشکردنەدا دەردەکەوێت کە میدیاکانی تورکیا لە ڕۆژی شەمەوە لە دژی "هاوپەیمانیی کوردستانی" دەستیان پێ کردووە.

بە وردبوونەوە لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، دەردەکەوێت ئامانج لە  دامەزراندنی "بەرەی کوردستانی" لە باکور بەهێزکردنی پێگەی کوردە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیادا بە جۆرێک هەر لایەنێک داوای هاوپەیمانی لە کورد بکات، ناچار بێت بە لایەنی زۆری مەرجەکانی کورد ڕازی بێت.