بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی ئاماری هەڵە لە بوومەلەرزەی کرماشان بڵاو دەکاتەوە

کۆماری ئیسلامی ئاماری هەڵە لە بوومەلەرزەی کرماشان بڵاو دەکاتەوە
بە هۆى بوومەلەرزەکەى دوێنێى کرماشان ١٢٠٠ کەس بریندار و ١٢ کەس کوژراون
posted onNovember 26, 2018
noبۆچوون

 

١٢٠٠ کەس بریندار و ١٢ کەس کوژراو، دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی سانسۆڕێکی گەورەی خستووەتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نێوخۆی ئێران.

 

 شەوی ڕابڕدوو بوومەلەرزەیەک بە گووژمەی ٦.٣ پلەی ڕیشتەر تەنیا چەند ڕۆژ دوای ساڵڤەگەڕی بوومەلەرزە وێرانگەرەکەی پارساڵ جارێکی دیکە لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دا. لە کاتێکدا میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی زۆر بە کەمی باسی ئەو ڕووداوە دەکەن و وانیشان دەدەن کە دەسەڵات زۆر باش توانیویەتی دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات بەڵام سەرچاوەکانی ئاڤاتودەی لەو ناوچانە دەڵێن نەخۆشخانەکان دکتۆری تایبەت بە ئۆڕتۆپێدیان نییە "شکانی ئیسقان" و بە هۆی کەمی پێداویستی پزیشکی خەڵک تووشی کێشەیەکی زۆر بوونەوە. لە لایەکی دیکە هێڵی تەلەفۆن پچڕاوە و لە زۆر شوێنی خەڵک ئاوی خواردنەوەی دەست ناکەوێت.

لە کاتێکدا زیاتر لە ١٢٠٠ کەس بە هۆی ئەو بوومەلەرزەیە بریندار بوون و ١٢ کەس گیانیان لە دەست داوە و سەدان ماڵ کە تازە و دوای بوومەلەرزەکەی پاڕساڵ چاک کرابووونەوە جارێکی دیکە ڕووخاونەوە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی دەڵێن تەنیا ٧٧٠ کەس بریندارە و دۆخی ژیانی خەڵکیش شامی شەریفە.

دوابەدوای هاتنی بوومەلەرزەکە هێزەکانی سوپای پاسداران و ئیتلاعات بۆ شاردنەوەی قوڵایی کارەساتەکە بە شەقام و کۆڵانەکانی کرماشاندا بڵاوەیان پێ کراوە و ڕێگڕی دەکەن لەوەی خەڵک ویدیۆ و وێنە لە ئاسەواری بوومەلەرزەکە هەڵبگرنەوە و بەو شێوە قوڵایی کارەساتەکە لە پێش چاوی خەڵک دەشارنەوە.