بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بێزراوبوونى کۆمارى ئیسلامى لەم هەڵبژاردنەش دەرکەوتەوە

بێزراوبوونى کۆمارى ئیسلامى لەم هەڵبژاردنەش دەرکەوتەوە
AvaToday caption
کەمتر لە ١٠%ى خەڵکى بەشدارى شانۆگەرى هەڵبژاردن خوولى دووەمى پەرلەمانیان کرد
posted onSeptember 13, 2020
noبۆچوون

هەڵبژاردنى خوولى دووەمى پەرلەمانى ئێران لە هەندێک شار، کەمتر لە ١٠%ى خەڵکى بەشدارییان کردووە کە تا ئێستا کەموێنە بووە لە مێژووى کۆمارى ئیسلامى.

 

ئامارە ڕاگەیاندراوە فەرمییەکان لە بەشدارى خەڵکى بۆ هەڵبژاردنى خوولى دووەمى پەرلەمانى کۆمارى ئیسلامى، ئەوە نیشان دەدەن کە لە ئەهواز ٧% و لە کرماشان ٥% لە خەڵکى چوونەتە سەر سەندووقەکانى دەنگدان کە تا ئێستا کۆمارى ئیسلامى بە ساختەکاریشەوە شتى وەهاى بە خۆیەوە نەبیوە.

بۆ نمونە لە سێ حەوزەى ئەلبورز، ئەهواز و کرماشان کە بە گشتى ٣.٨ ملیۆن کەس خاوەن دەنگ بوونە، تەنیا ٩٤ هەزار دەنگ دراوە بۆ سێ نوێنەرى هەڵبژێردراوى هەر سێ حەوزەکە.

شایەنى باسە هەڵبژاردنى یانزەمین خوولى پەرلەمانى ئێران ڕێکەوتى ٢١ى فێبریوەرى و بۆ ٢٩٠ کورى پەرلەمانى یانزەهەمى کۆمارى ئیسلامى بەڕێوە چوو. بەربژێرەکان تەنیا توانییان خوار ٢٠%ى دەنگەکان کۆ بکەنەوە، بۆیە دەورى دووەمى هەڵبژاردنى پەرلەمان کە ڕێکەوتى ١١ى سپتەمبەر بوو، دووبارە هەندێکیان کەوتنەوە کێبەرکێ.

لەم هەڵبژاردنەى بەربژێرەکانى یانزەمین پەرلەمانى کۆمارى ئیسلامى، ئاستى بەشدارى تەنیا ٤٢.٥% بوو ئەویش بە پێى ئەو هەموو ساختەکارییەى کە لە ڕێگەى ئیتلاعات و سوپاى پاسدارانەوە ئەنجام دراوە. بناژۆخوازان توانییان زۆرینەى کورسییەکانى پەرلەمان بەدەست بهێنن. هەڵبەتە زۆرێک لە ڕیفۆرمخوازەکانیش یا ناوى خۆیان نەنووسیبوو بۆ هەڵبژاردنەکە تا بچنە کێبەرکێوە و یا ڕەدى سەلاحیەت کرابوونەوە.

 

وەرگیراو لە عەرەبییە نێت