بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یەکیەتی ئەوروپا: سەرکوتکارانی خۆپێشاندەران گەمارۆیان دەخرێتە سەر

یەکیەتی ئەوروپا: سەرکوتکارانی خۆپێشاندەران گەمارۆیان دەخرێتە سەر
AvaToday caption
posted onAugust 20, 2020
noبۆچوون

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا شارل میشل لە کۆتایی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی سەرۆکی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا کە بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە بشێوییەکانی بلاڕووس بەڕێوەچوو، گووتی: یەکیەتی ئەوروپا سوورە وێرای بە فەرمی نەناسینی لوکاشنکۆ وەک سەرکۆماری بلاڕووس، گەمارۆ بخاتە سەر ئەوانەی سەرکووتی ناڕازییانیان کرد.

 

شارل میشێل لە کۆتایی ئەو دانیشتنە ڤیدیۆییە ڕایگەیاند لە ڕوانگەی سەرۆکی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا، هەڵبژاردنەکانی بلاڕووس ئازاد و دادپەروەرانە نەبووە و بۆیە یەکیەتی ئەوروپا ئەنجامەکانی بە فەرمی ناناسێت.

سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان ئانگێلا مێرکێل لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان بە هەڵبژاردنەکانی بلاڕووس دەکات و جەختی لەوە کردەوە کە لەو هەڵبژاردنانەدا فیڵی گەورە کراوە.

سەرۆکی فەرانسە، ئاڵمان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە لە پێوەندیەک دەگەڵ ڤلادمیر پوتین کە پاڵپشتی لۆکاشنکۆیە سەبارەت بە قەیرانەکانی بلاڕووس قسەیان کردبوو و داوای ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان و دەستپێکردنی دانوستانی ئاشتی و هەمەلایەنەیان کردبوو.

لۆکشانکۆ سەرۆکی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپای بە هاندانی ناڕازییانی بلاڕووس و پەرەدان بە ناڕەزایەتیەکانی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی یەکیەتی ئەوروپا ئروزولا فن در لاین ڕۆژی چوارشەممە بە هەواڵنێرانی گووتبوو: بوێری خەڵکی بڵارووس کاریگەری لەسەر داناوین. ئەوەیکە دە ڕۆژ دوای هەڵبژاردنەکان ئەو هەموو خەڵکە دێتە سەرشەقام نیشانەی ئەوەیە ئەو خەڵکە داوای گۆڕان و دێموکراسی دەکات.

بە گووتەی فن در لاین، یەکیەتی ئەوروپا هاوکاریەکی ٥٣ ملیۆن یۆرۆیی بۆ هاوکاری بلاڕووس تەرخان کردووە کە ٢ ملیۆنی تایبەتە بە هاوکاری قوربانیانی سەرکوت و یەک ملیۆن یۆرۆشی بۆ پشتیوانی لە میدیا سەربەخۆکانە. بە گووتەی ئەو بەرپرسەی یەکیەتی ئەوروپا، ئەو هاوکاریە ئامانجی یارمەتیدانی بڵارووس دەبێت لە ڕووبەڕوو بوونەوە ڤایروسی کۆڕۆنا.

ڕێبەری ئۆپۆزۆسیۆنی بلاڕووس، سوتلانا تیخانووسکایا کە دوای هەڵبژاردنەژان بەرەو لیتوانی هەڵاتبوو ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک داوای لە یەکیەتی ئەوروپا کردبوو، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بڵاڕووس ڕەت بکەنەوە.