گیانی زیندانییەکى سیاسی کورد لە مەترسیدایە
بەندکراوی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خێر، خەڵکی کامیاران کە لە گرتووخانەی مەسجد سولەیمان دەستبەسەرە بە هۆی چارەسەرنەکردنی نەخۆشیەکەی و نەبردنی بۆ دووکتور لە ڕۆژی ٢٠ سەرماوەزەوە دەستی بە مانگرتن کردووە.
بەندکراوی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خێر، خەڵکی کامیاران کە لە گرتووخانەی مەسجد سولەیمان دەستبەسەرە بە هۆی چارەسەرنەکردنی نەخۆشیەکەی و نەبردنی بۆ دووکتور لە ڕۆژی ٢٠ سەرماوەزەوە دەستی بە مانگرتن کردووە.
سێ ساڵ دوای تیرۆری ئەنوەر ڕۆستەمی مامۆستای خۆش نێوی خەڵکی بانە، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕؤژانە گوشار دەخاتە سەر منداڵ و ئەندامانی بنەماڵەی ئەو مامۆستایە.
کاوە وەیسانی کوری فەتحوڵلا خەڵکی ئاوایی خامسان سەر بە شاری کامیاران بوو و لە گەڕەکی بەهارانی سنە ژیانی بەسەر دەبرد. پێشتر وێنەی کاوەمان وەک شەهیدێکی دیکەی شۆڕشی ڕۆژهەڵات دژ بە کۆماری ئیسلامی بڵاو کردەوە.
برایان هۆک بەرپرسى کاروباری ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، پشتیوانی خۆی لە ناڕەزایەتی گەلانی ئێران بە گووتەی ناوبراو
شاندی پارتی کۆماری گەلی تورکیا ڕایگەیاند، لە زیندان سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی تورکیایان کردووە و سەرباری ئەوەی دووچاری نەخۆشی مەترسیدار بووەتەوە، بەڵام رەتیکردووەتەوە لێبوردنی بۆ دەربکرێت
لە کاتی خۆپێشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی مەریوان چەند مۆرەیەکی کورد ڕژیم کە لە کوردستان بە جاش ناسراون ڕۆلێکی گەورەیان هەبوو لە تەقەکردن و شەهیدکردنی لاوانی خۆپێشاندەری ئەو شارە.
مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین زارا محەمەدی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ سەرماوەز بە دانانی بارمتەی قورسی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و دوای شەش مانگ دەستبەسەر کران ئازاد کرا.
لە سەقز کاسبکارێک کوژرا
ڕۆژی سێشەممە ٥ مانگی سەرماوەز کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ناسح ئازەرپور لە سنوری سەیفی سەقز لە لایەن هێزە ئینتیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەی لێکرا و لە جێدا گیانی لە دەست دا.
ناسح ئازەرپور خێزاندار و خاوەندی دوو منداڵ بوو.
لەو کاتەوەى کە ڕاپەڕینى گەلانى ئێران و ڕۆژهەڵات دەستى پێ کردووە، کۆمارى ئیسلامى لە ترسى ڕووخان شەوانە دەستى بە ڕەشبگیرى هاووڵاتیان کردووە.