یەکێتیی ئەورووپا داوای گەڕاندنەوەی ئینتەرنێت لە ئێران دەکات؛ "تاران توندوتیژی دەشارێتەوە"
یەکیەتیی ئەورووپا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات دەستبەجێ هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان بگەڕێننەوە و سەرکۆنەی هەر جۆرە توندوتیژییەک دژی خۆپێشاندەران دەکات. هاوکات پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیش دەڵێت، بڕینی ئینتەرنێت ئامرازێکە بۆ شاردنەوەی سەرکوتکارییەکان.