ڕووبیۆ: هیچ وڵاتێک وەک ئێران نییە کە جیاوازیی نێوان حکومەت و گەلەکەی هێندە قووڵ بێت
مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتدارانی تاران دەگرێت و ڕایدەگەیێنێت، لە هیچ شوێنێکی دیکەی جیهاندا هاوشێوەی ئێران "جیاوازیی قووڵ" لەنێوان حکومەت و گەلدا نییە.