کانوونی نووسەرانی ئێران دژى شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانەکان وەستایەوە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی داوە لە مەترسیی لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەر لە ئێران. ئەم سێ کەسە بە ناوەکانی ماجید کازمی و ساڵح میرهاشمی و سەعید یەعقووبی كە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا دەستبەسەر و بە ئەشکەنجە و فشار ناچار بە دانپێدانان كراون.
بنەماڵەی مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی، كەسایەتیی ئایینی سوننە کە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە لە خانەی تاکەکەسی وەزارەتی ئیتلاعاتی تیرۆریستی مەشهەد زیندانی کراوە، لە ڕێگەی نامەیەکی کراوە بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان، خوازیاری فشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامی و ئازادکردنی دەستبەجێی مەول
ڕۆژنامەی ئیعتماد بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٩٢٨شوێن بەهۆی پاباند نەبوون بە حیجابی زۆرەملێ داخراون. ئەم ڕۆژنامەیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ژمارەیە تەنها لەسەر بنەمای هەواڵی بڵاوکراوەی فەرمییە.
جەنابی سەرۆككۆمار وەك هەمیشە كە باس لە هەرزانكردنی كالاكان دەكا و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژیش قورسایی زیاتر لەسەر شانی خەڵكە; ئەمجارە دەڵێ پێویستە كتێبەكان هەرزان بكرێن و ئاسان بگەنە دەست خەڵك٠
هەرزەکارێکی بەلووچ لە شاری بەندەر عەباس لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا. بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، هەرزەکارێکی بەلووچ کە چووەتە سەر کارەکەی لە بەندەر عەباس، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە.
وەزارەتى ئیتلاعاتى کۆمارى ئاخوندى، دوێنێ هەینى ٨ى بانەمەڕ و دواى دەیان هێرشى تیرۆریستى ـ شیمیایی لە قوتابخانەکانى سەراسەرى ئێران، لە بەیاننامەیەکدا نکۆڵى لە بوونى دەستى کۆمارى ئاخوندى کرد لەم هێرشانە و ئەم کارەى بە "شەیت
▪️چالاکان و خوێندکارانی زانکۆ لە ئێران، بەیاننامەی "ژن ژیان ئازادیـ"ـیان بە چوار زمانی کوردی، فارسی، تورکی و عەرەبی لە زانکۆی تەربییەت موعەلمی تاران چاپ و بڵاو کردەوە.
دەزگاى قەزایی کۆمارى ئاخوندى، سکاڵاى دژى نیلوفەر حامدى و ئیلاهە محەمەدى دوو ڕۆژنامەنووسى ئێرانى تۆمار کردووە کە یەکەمیان مەرگى ژینا ئەمینى لە نەخۆشخانەکە و دووەمیشیان مەراسیمى بەخاکسپاردنەکەى بڵاو کردبووەوە.