کۆنسێرتی موسیقای گرووپی کوردی کۆما نۆدێم لە سەلماس هەڵوەشێنرایەوە
گرووپی موسیقی نۆدێم لە سەر لاپەڕەی ئێنستاگرامی خۆی بڵاوی کردووەتەوە بە هۆی ئیزن نەدان بە ژنانی موسیقیژەن بۆ بەشداری لە چالاکیەکان و نەبوونی کات بۆ دانانی کەسانی پیاو لە جێگەی ژنەکان، کۆنسێرتەکەیان بەڕێوە ناچێت.