رفتن به محتوای اصلی

دێنیز ئونداڤ.. ئەو کوردەی هەڵبژاردەی تورکیای رەت کردەوە و جیهان شانازیی پێوە دەکات

دێنیز ئونداڤ.. ئەو کوردەی هەڵبژاردەی تورکیای رەت کردەوە و جیهان شانازیی پێوە دەکات
posted onJune 21, 2026
noدیدگاه

دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئێستا یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی مۆندیالی 2026ـە و لە هەموو شوێنێک باس باسی ئاستبەرزیی ئەو یاریزانە کوردەیە.

ئامارەکانی ئونداڤ لە مۆندیالدا

2 یاریی ئەنجامداوە
56 خولەک یارییکردووە
3 گۆڵی تۆمارکردووە
2 گۆڵی دروستکردووە
یەکەم یاریزانە لە مۆندیالی 2026 بەشداریی لە 5 گۆڵدا کردبێت
ئونداڤ ریکۆردی رۆجێر میلای شکاند و لە 1990ـەوە یەکەم یاریزانە لە مۆندیالێکدا یاریی بکات و بەشداریی لە 5 گۆڵدا بکات
ئونداڤ لە یارییەکەدا بەباشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا

کاروانی یارییکردنی ئونداڤ

دێنیز ئونداڤ، لە دایکبووی 19-7-1996ـە لە ڤارێلی لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە ماڵباتێکی ئێزدیی خەڵکی وێرانشاری پارێزگاری رووهای باکووری کوردستانە.

لە ساڵی 1980ـەوە باپیری ئونداڤ چووەتە ئەڵمانیا، کە بەهۆی گوشاری دەستەڵاتی ئەو کاتەوە بە ناچاری چوونەتە ئەو وڵاتە.

ئونداڤ یەکێکە لە پێنج منداڵەکەی دایک و باوکی و برایەکی دیکەشی یاریزانی تۆپی پێیە.

ئونداڤ لە ساڵی 2002 لە تیپی لاوانی ئاخیم لە ئەڵمانیا دەستی بە یارییکردن کردووە، پاشان چووەتە تیپی لاوانی ڤێردێر برێمەن و لە 2007 تاوەکو 2012 لەو یانەیە یارییکردووە.
لە ساڵی 2023ـەوە یاریزانی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانییە⁩
 

ئونداڤ لەبارەی کۆردبوونییەوە چی دەڵێت؟

دێنیز ئونداڤ، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا دەڵێت "ئێمە کوردینو خەڵکی رووهاین، ئەوان لە تورکیا گەورە بوون، دواترهاتوونەتە ئەڵمانیا و کۆچیانکردووە، لە ئەڵمانیا ژیاون و لێرەمنداڵیان گەورەکردووە، دایک و باوکم خەڵکی کوردستانن، لەئەڵمانیا بوونەتە خاوەن کاری خۆیان."

یاریزانە کوردەکە دەڵێت "ئێمە خەڵکی ناوچە کوردییەکانیتورکیان (باکووری کوردستان)، من بە فێربوونی سێ زمانگەورە بووم، ئەڵمانی، کوردی و تورکی، من بە هیچ شێوەیەکتورکی نازانم و ناچاربووم فێری کوردی ببم."

ئونداڤ دەڵێت "بۆ باوکم گرنگترین شت قوتابخانە و تۆپی پێبوو، هەر کاتێک لە قوتابخانە یان تۆپی پێ خراپ بوومایە،لەگەڵ باوکم تووشی کێشە دەبووم و لێم توڕە دەبوو."

پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا پەیوەندییان بە ئونداڤەوەکردبوو، بۆ ئەوەی یاریی بۆ هەڵبژاردەی تورکیا بکات،  ماڵپەریفۆتۆسپۆری تورکی هەواڵێکی لەبارەی ئەو هێرشبەرەکوردەوە بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی "دێنیز ئونداڤبەهۆی ئەوەی بەڕەچەڵەک کوردە، هەڵبژاردەی تورکیایرەتکردووەتەوە و ئەو بەردەوامە لە راکێشانی هەست وسۆزەکان لە شتوتگارت."