رفتن به محتوای اصلی

ئێران لە نێو ٩١ وڵاتى دونیا پلەى یەکەمى لە هەڵاتنى مێشکەکان هەیە!

ئێران لە نێو ٩١ وڵاتى دونیا پلەى یەکەمى لە هەڵاتنى مێشکەکان هەیە!
AvaToday caption
posted onSeptember 3, 2021
noدیدگاه

سەندووقى نێودەوڵەتى دراو، لە ڕاپۆرتێک لەمەڕ "قەبرانى پسپۆڕى و دەستەبژێرى و هەڵاتنى مێشکەکان" لە کۆمارى ئیسلامى، بڵاوى کردەوە: ١٨٠ هەزار دەستەبژێر و نوخبەر لە یەک ساڵ، ئێرانى لە نێو ٩١ وڵات گەیاندووەتە پلەى یەکەم.

 

ڕۆژنامەى "جیهان صنعت"، بڵاوى کردەوە: ٢٥٠ هەزار ئەندازیار و پزیشکى ئێران و زیاتر لە ١٧٠ هەزار ئێرانى بە پلەى خوێندنى باڵا لە ئەمریکا دەژین و زیاتر لە ١٥%ى سەرمایە مرۆییەکانى ئێران لە ئەمریکان و ٢٥%ـیان لە ئەوروپان.

ئێستا بە گشتى، ژمارەى پزیشکانى ئێران (بە پزیشکى گشتى و پسپۆڕ و ددانپزیشک)، ١٠٩ هەزار کەسن، ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزیرى پێشووى تەندرووستى و دەرمان، ژمارەى پزیشکانى چالاکى لە ئێران بە ١٨٠ هەزار کەس هێنایە سەر زمان، ئەمەش وەها نیشان دەدات کە کۆمارى ئیسلامى پلانى نییە بۆ زیادکردنى خوێندکارى پزیشکان.

جیهان سەنعەت بڵاوى کردەوەتەوە کە "تەندرووستى جیهانى گریمانەى ئەوەى کردووە کە ئێران لە ڕووى سەرانەى پزیشکى لە ناوچەکە، لە دواى وڵاتگەلى سوریە و قیرقیزستان، لە پلەى بیستەمە و بەمەش دەردەکەوێت کە کۆمارى ئیسلامى دۆخى تەندرووستى و پزیشکى ئێرانى گەیاندووەتە چ ئاستێکى مەترسیدار و بە بڕیارە سەقەت و پلاندارەکانى خامنەیی دیکتاتۆر بۆ زیاتر بڵاوکردنەوەى کۆڕۆنا و کوشتنى گەلانى ئێران، دۆخى ئێستاى نەخۆشخانەکان چەندە مەترسیدارە!

نەخۆشخانەە

دکتۆر محەمەدئەمین قانعى ڕاد سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنى کۆمەڵناسانى ئێران سەبارەت بە هەڵاتى مێشکەکان و ئەو زەرەرە گەورە مەعنەوى و ئینسانى و ئابوورییەى بەر ئێران دەکەوێت، گوتى: "هەڵاتنى نوخبەکان و مێشکەکان لە وڵات دوو جۆر زەرەرى بەدواوەیە، یەکیان دەرچوونى سەرمایەیەى ئینسانییە ـ human capital کە هێزى دارایی زانین و پسپۆڕی و توانایی لەخۆ دەگرێت و دووەمیشیان لەنێوچوونى سەرمایەیەکە کە بۆ پەروەردەکردنى ئەم هێزەى ئینسانییە هەر لە قۆناغى سەرەتاییەوە تا تەواوبوونى خوێندنەکەى سەرمایەگوزارى کراوە کە بە دەرچوونى ئەو نووخبەیە لەنێو دەچێت. لە ڕووى ژمارە و ئەرقامەوە بیرمە کاتێک کە دکتۆر فەردى دانا وەزیرى زانست بوو، ئامارێکى خستە ڕوو کە دەیگوت ساڵانە ١٨٠ تا ٢٠٠ هەزار نووخبە و دەستەبژێر لە ئێران دەردەچن و ئێرانیش بۆ ئەمە هەر ساڵەى ٥٠ ملیار زەرەر دەکات، واتە  زیاتر لە داهاتى نەوتى وڵات، ئەم ژمارەیە لەسەر بنەماى تێچوونەکان بوو کە خەرجى وڵات دەکرا بۆ پەروەردەکردنى ئەم کەسە نووخبانە و خوێندنیان".

بۆیە بەردەوام دووبارەى دەکەینەوە کە کۆمارى ئیسلامى شێرپەنجەى ڕاستەقینەى گەلانى ئێرانە!