تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

فەیسبووک سزا درا

فەیسبووک سزا درا
AvaToday caption
posted onJuly 13, 2019
noتعليق

کۆمسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا، بەهۆی پێشلکردنی حەرەمی تاکەکەسی، سزای ٥ ملیار دۆلاری بەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبۆکدا سەپاند و ئەمەش دەبێتە گەورەترین سزاى ماددى کە بە درێژایی مێژوو بەسەر کۆمپانیایێکی ئای.تی ـدا سەپێنرابێت.

ئەم سزایەش بۆ ئەوە دێت کە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک حەرەمى شەخسى بەکاربەرانى نەپاراستووە و لە کاتى دەنگدانیشدا، دەنگی سێ بە دووی کۆمسیۆن دژی فەیسبۆکـ واى کرد کە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە تۆمەتبار ببێت.

ئەمەش پاش ڕیسوابوونی کۆمبریج ئانالیتیکا دێت کە درزی کردبووە داتای ٥۰ ملیۆن بەکاربەرەوە و لە بەرژەوەندى خۆى بەکاری هێنابوون.

فەیسبۆک لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە ۱٥ ملیار دۆلاری داهات بە دەست هێنابوو کە زۆربەیان بەهۆی پڕۆپاگەندە و ڕێکلامى بازرگانییەوە بووە و ئێستا گومانیشى لێ دەکرێت کە بەشێک لەم داهاتوەى لە ڕێگەى فرۆشتنی داتای بەکاربەرەکانییەوە پەیدا کردبێت.