![فەیسبووک سزا درا](/sites/default/files/2019-07/%D9%A1%20%D9%86%DB%8E%D9%88%D8%AF%DB%95%D9%88%DA%B5%DB%95%D8%AA%D9%89%20%281%29.jpg)
کۆمسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا، بەهۆی پێشلکردنی حەرەمی تاکەکەسی، سزای ٥ ملیار دۆلاری بەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبۆکدا سەپاند و ️ئەمەش دەبێتە گەورەترین سزاى ماددى کە بە درێژایی مێژوو بەسەر کۆمپانیایێکی ئای.تی ـدا سەپێنرابێت.
ئەم سزایەش بۆ ئەوە دێت کە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک حەرەمى شەخسى بەکاربەرانى نەپاراستووە و لە کاتى دەنگدانیشدا، دەنگی سێ بە دووی کۆمسیۆن دژی فەیسبۆکـ واى کرد کە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە تۆمەتبار ببێت.
ئەمەش پاش ڕیسوابوونی کۆمبریج ئانالیتیکا دێت کە درزی کردبووە داتای ٥۰ ملیۆن بەکاربەرەوە و لە بەرژەوەندى خۆى بەکاری هێنابوون.
فەیسبۆک لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە ۱٥ ملیار دۆلاری داهات بە دەست هێنابوو کە زۆربەیان بەهۆی پڕۆپاگەندە و ڕێکلامى بازرگانییەوە بووە و ئێستا گومانیشى لێ دەکرێت کە بەشێک لەم داهاتوەى لە ڕێگەى فرۆشتنی داتای بەکاربەرەکانییەوە پەیدا کردبێت.