تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

گفتووگۆی تەلەفۆنی بن سەلمان و دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی

گفتووگۆی تەلەفۆنی بن سەلمان و دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی
AvaToday caption
posted onApril 10, 2019
noتعليق

 

سەرکۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆڵی عەرەبستان و هەروەها زیادکردنی گوشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی و پرسەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی عەرەبستان گفتوگۆیەکی ئەنجام دا.

 

"واژووکردنى گەڵاڵەی کۆتاییهێنان بە پاڵپشتی ئەمریکا لە عەرەبستان بۆ شەڕی یەمەن لە کۆنگرەی ئەمریکا" و هەروەها "دۆسیەی جەماڵ خاشقچی"، کاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان ئەمریکا و عەرەبستان دانا. هەواڵدەری ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە ٢٠ خاکەلێوە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆڕتێک لە واشنتۆن هەواڵێکی لەسەر پەیوەندی تەلەفۆنی دۆناڵد ترامپ و محەمەد بن سەلمان بڵاو کردووەتەوە.

دەگووترێ ڕۆڵی عەڕەبستان لە سەقامگیری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیادکردنی گوشارەکانی لەسەر کۆماری ئیسلامی و هەروەها پرسەکانی مافی مرۆڤ لەو پرسانە بوون کە وتووێژیان لەسەر کراوە.