فەرماندەی هێزی ئینتیزامی سەردار حوسێن ئەشتەری کە لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی کۆڕی ڕێبوارانی فەرمان بە چاکە و دوورکەوتنەوە لە خراپە لە ئیسفەهان قسەی دەکرد گووتبوی "سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاسپێردراو و داردەستێکى ناجا لەگەڵ چەند ژن لە تاران کە بە بڕوای ئەو دامەزراوە حیجابیان نەپاراستووە، لێکۆڵینەوەمان کرد و ئەوەی ڕوون بووە کە ئەو کەسانەمان ئەرکی خۆیان بەجێ هێناوە، هەر بۆیە ئێمە ڕیزمان لێ گرتن".
ئەشتەری لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: لە ڕووداوێکدا کە ماوەیەک لەمەوبەر لە یەکێک لە پارکەکانی تاران ڕووی دا، هێزەکانی ئێمە هۆشداریان دابووە چەند ژنێک کە حیجابیان نەپاراستبوو، بەڵام لە لایەن یەکێک لەو ژنانەوە هێرشی کرابوو سەر و بێڕیزی پێ کرابوو.
فەرماندەی هێزی ئینتیزامی لە درێژەی قسەکانیدا گوتبووی "بەداخەوە هەندێک لە کەسەکانی خۆمان پەیوەندیاین بە منەوە گرت و داوایان لێکردم ڕووبەڕووی ئەو کەسە ببەمەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە دوژمنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشیان کرد و داوایان دەکرد ئەو کەسە سزا بدرێت"، بە گووتەی ئەشتەری دوای لێکۆڵینەوەی ئەوان ڕوون بووەتەوە کاری ئەو داردەستەى ئەوان لە جێگای خۆیدا بووە و "ڕێزمان لێناوە".
فەرماندەی هێزی ئینتیزامی تاران ئاماژەدان بەوەی "حاڵەتێکی دیکەی لەو چەشنە دیسان هاتووەتە پێش و ئێمە بۆمان دەرکەوتووە کە فەرمانبەرەکەمان ئەرکی خۆی ئەنجام داوە"، جەختی لەوە کردەوە "ئەگەر داردەست و ڕاسپێردراو ڕووبەڕووی خەڵک نەبێتەوە ئێمە هێزمان نامێنێت".
فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردووەتەوە لە پرسی لەو چەشنەدا تەنیا ڕەزامەندی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی گرنگە.
ڕاپۆرت: دی دەبلیو