دوو بەرپرسی باڵای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانیکوردستانی ئێران بە رووداویان راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانیبەرەبەیانیی ئەمڕۆ بۆ سەر بارەگایەکیان لە پارێزگای سلێمانیلانیکەم هەشت شەهیدیان هەیە.
عەبدوڵڵا ئازەربار، ئەندامی دەفتەری سیاسیی و بەرپرسیکۆمیسیۆنی نیزامیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانیکوردستانی ئێران، دەڵێت: "لەلایەن ئێرانەوە بە شەش مووشەک بۆردوومانکراوین، بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی، لانیکەم هەشتشەهیدمان هەیە". ئازەربار گوتی: "هێرشەکان شەش مووشەکی بەهێز وگەوروبوون و هەمووی لە ناوچەکانمان دراوە لە زرگوێزەڵە وژمارەیەک برینداریشمان هەیە". بەگوتەی ئەو بەرپرسەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان، "بە ئەگەریزۆرەوە ئاماری شەهیدەکان بەرز دەبێتەوە".
هەروەها ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەیشۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 17-7-2026 بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ناوەندی سەرەکیمان بەشەش مووشەک لە زڕگوێزەڵە لە سنووری سلێمانیبۆردوومان کراوە و ئاگری گرتووە". ئەو بەرپرسەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان گوتی: "بەگوێرەیئاماری سەرەتایی لانیکەم هەشت شەهیدمان هەیە و ئەگەرهەیە ئامارەکە بەرزبێتەوە". ئەو بەرپرسەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ گوتیشی: "ژمارەیەکبرینداریش هەن، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی ئاگرەکەوەئامارەکان بە وردی دیار نین".